فه‌راتاب-دونیا شه‌هیدی: مۆسیقا یه‌کێک له هونه‌ره دیاره‌کان له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا بووه و ئێستاش یه‌کێک له پیشه هه‌ره سه‌رنجڕاکێش و پڕبایهخهکانه که هه‌ر که‌سێک تێده‌کۆشێت له‌و بواره‌دا هه‌م شوناسی خۆی بدۆزێته‌وه و هه‌میش ڕێگا و ڕێبازێک که بناسرێت بۆ خی ببینێته‌وه و ئه‌گه‌ریش بلوێ ڕچه‌یه‌ک و ناوێک بنیادبنێت و په‌یدا بکات. له مۆسیقای کوردیش‌دا وه‌کوو مۆسیقای وڵاتانی دیکه ده‌بینین که ڕۆژ دوای ڕۆژ کار و ئیشی هونه‌ریی تازه و داهێنه‌رانه له‌ژێر ده‌ستی گه‌نجانی لێهاتوو و هه‌ڵکه‌توو ده‌رده‌که‌ون. هه‌ر بۆیه له‌م ڕووه‌وه سۆراخی یه‌کێک له گه‌نجه کورده‌کانمان کردووه که له‌م دواییانه‌دا کارێکی هونه‌ریی جیاوازی خۆی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بڵاو کردووه‌ته‌وه.
تکایه به کورتی خۆتان بناسێنن
من «کامیار بابایی»م، له‌دایکبووی ساڵی 1365ی هه‌تاوی که ده‌کاته 1987ی زاینی له شاری سنه‌م و هه‌ر له‌م شاره‌شدا نیشته‌جێم.
له‌سه‌ر خوێندنی زانکۆ و ئیش و کارتان بۆمان بدوێن
خوێندنم له قۆناغی کارناسیی باڵا له بواری ئابووری ته‌واو کردووه، هه‌ڵبه‌ت وه‌کوو ئیش و کار و لایه‌نی داهات ساڵانێکه خه‌ریکی بازرگانیی فه‌رشی دهسچنم.
که‌ی و چۆن له بواری هونه‌ر و مۆسیقا ده‌ستان به چالاکی کردووه؟
له بواری هونه‌ر، له‌ڕووی هۆگری و ههڵکهوتووییهوه، له زۆربه‌ی بواره‌کاندا خۆم به لێهاتوو ده‌زانی، بۆ نموونه ساڵانێکه نه‌ک به شێوه‌ی پرۆفیشناڵ و پسپۆڕانه به‌ڵکوو هه‌ر بۆ دڵی خۆم سه‌رقاڵی هونه‌ری خۆشنووسیم له سه‌ر شێوه‌ی نه‌سته‌علیق و ته‌حریری و هه‌ڵبه‌ت هه‌ر له پاڵ ئه‌مه‌شدا ساڵانێکه شیعر و سترانیش ده‌ڵێم و شیعره‌کانم که به زمانی کوردین له لایه‌ن هه‌ندێک له گۆرانیبێژانی کورده‌وه کراون به گۆرانی. به‌ڵام له دواجاردا هیچ کام له هونه‌ره‌کان له دونیا و زه‌ینی من ته‌نانه‌ت نێزیکیش نه‌بوون له‌چاوه‌ی مۆسیقاوه. له بواری مۆسیقاشدا ئامێرگه‌لی جۆراوجۆرم تاقی کردۆته‌وه و پرۆڤه‌م کردووه، به‌ڵام له ئه‌نجامدا به‌م قه‌ناعه‌ته گه‌یشتم که هۆگریم به هیچ ئامێرێک نییه و حه‌زم له ژه‌نین نییه. ته‌نها و ته‌نها ئاههنگدانان و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه به‌رده‌ست و ئاماده‌کان و ده‌نگبێژی یان گۆرانیبێژی بووه که هه‌موو ژیانم پێیه‌وه سه‌رقاڵ بووم و کاتم بۆ داناوه. ئه‌م هۆگری و سه‌وداسه‌رییه به ڕاده‌یه‌ک بووه که ته‌نانه‌ت له کاتی وانه‌خوێندن و له ناو پۆلیشدا، به شێوه‌ی وشیار یان ناوشیار گۆرانیم ده‌گوته‌وه. هه‌روه‌ها که وتم له‌م بواره‌دا مامۆستایه‌کم نه‌بووه و هه‌ر بۆ خۆم و لای خۆم فێری مۆسیقا و ده‌نگبێژیی بووگم.
ئایا له ژێر چاودێریی مامۆستایه‌کی تایبه‌ت ده‌ستان کردووه به فێربوونی مۆسیقا؟
وه‌کوو هه‌ر کوردێکی دیکه هۆگری هونه‌ر و به تایبه‌ت مۆسیقا بووم و هه‌مدیس وه‌کوو زۆربه‌ی زۆری کورده‌کان کێشه و له‌مپه‌ری زۆرم له‌م بواره‌دا له‌به‌رده‌م بووه و به بێ ئه‌وه‌ی قوتابیی هیچ مامۆستایه‌ک بم و هه‌ر بۆ خۆم فێر بووم و ده‌نگبێژیم کردۆته پیشه.
زیاتر هۆگریتان به چ ژانرگهلێکه؟
له منداڵییه‌وه به وتنه‌وه‌ی گۆرانییه فۆلکلۆرییه‌کان ده‌ستم کرد به فێربوونی گۆرانی¬ و به درێژایی ته‌مه‌نم و هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌وه ژانێره‌کانی دیکه‌شم گوێ گرتووه و لای خۆم پرۆڤه‌م ده‌کردن و ئه‌گه‌ر وه‌کوو هۆگری باسی بکه‌ین هۆگریم بۆ زۆربه‌ی ژانێره مۆسیقاییه‌کان جگه له ژانێری پاپ که هه‌ندێک له ده‌نگبێژه فارس و تورکه‌کان و هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا و هه‌ندێکیش له کورده‌کان پاش شۆرشی گه‌لانی ئێران ده‌یانگوته‌وه، هه‌بووه و هه‌یه به‌تایبه‌تی مۆسیقای خۆماڵی و خۆجێیی هه‌موو دونیا.
چۆن ده‌ستان کرد به گۆرانی وتن له سه‌ر ئه‌م شێوازه؟
له‌م ماوه‌یه‌دا به ڕێنوێنییه‌کانی هاوڕێی ئازیز و به‌ڕێز، هونه‌رمه‌ندی قه‌درگران؛ ئامانج ئازه‌رمی که به بێ هیچ چاوه‌ڕوانی و به‌رامبه‌رێک یارمه‌تی دام، گه‌یشتمه ئه‌م ئاکامه که ئاواز و چریکه فۆلکلۆره کوردییه‌کان به شێوازێکی نوێ له سه‌ر بنه‌مای تێکه‌ڵکردنیان له‌گه‌ڵ زه‌مینه‌ی مۆسیقای نه‌ته‌وه‌کانی دیکه و به شێوه‌ی دووبارهداڕشتنهوه، بڵێمه‌وه. که وه‌کوو یه‌که‌مین کار، یه‌کێک له ئاوازه‌کانی ناوچه‌ی هه‌وشاری کوردستان که به ده‌نگی زۆر جوانی هونه‌رمه‌ندی کۆچکردووه؛ سادق نوروڵڵاهی بیستبووم، به دابه‌شکردن و داڕشتنه‌وه‌ی زۆر جوان و پرۆفیشناڵی ئامانج، له تێمی بلووزدا وتمه‌وه.
هۆکاری تێکه‌ڵکردن و لێکدانی مۆسیقای سونه‌تیی کوردی له‌گه‌ڵ تێمی بلووز چییه؟
هه‌روه‌ها که ئاگادارن، مۆسیقای بلووزیش یه‌کێک له مۆسیقا فۆلکلۆرییه‌کانی دونیایه. ئه‌م ژانێره له مۆسیقا له لایه‌ن ڕه‌شپێسته ئه‌فریقایی-ئه‌مریکاییه‌کانه‌وه داهاتووه و ده‌ربڕی ئازار و ڕه‌نجی کۆیله‌یه‌تییه. ناوه‌رۆکی ئه‌م مۆسیقایه چون ده‌رهاوێشته‌ی کار و تێکۆشان و ((ژیانی ڕاسته‌قینه‌یه))، وه‌کوو ڕۆح نێزیکییهکی زۆری له‌گه‌ڵ مۆسیقای فۆلکلۆری ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که مۆسیقاکه‌یان له ناو هه‌ناوی ژیانی ڕاسته‌قینه‌دا خه‌لق بووه، هه‌یه. به‌ده‌ر له‌مه‌ش له‌ڕووی پێکهاتی ڕووتی مۆسیقاییشه‌وه ئه‌م دوو شێوازه له‌گه‌ڵ یه‌کدی هاوئاهه‌نگییان هه‌یه و ئه‌گه‌ری کاریگه‌ری وه‌رگرتنیان له‌یه‌ک هه‌یه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هاوئاهه‌نگکردن و گونجاندنی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی له‌گه‌ڵ مۆسیقای نێونه‌ته‌وه‌ییه و ڕاکێشانی زیاتری به‌رده‌نگی مۆسیقاشه به چه‌شه و سه‌لیقه‌ی جۆراوجۆری له جیهانی ئه‌مڕۆکه‌ماندا.
پاش ئه‌م ئاوازه ڕه‌وت و ئاڕاسته‌ی گۆرانی بێژیتان چۆناوچۆن ڕۆشته پێشه‌وه؟
پاش ئه‌م ئاواز و گۆرانییه به هۆکارانێک نه‌متوانی درێژه به گۆرانی وتن بده‌م تاکوو ساڵی ڕابردوو که بڕیارم دا که ستۆدیۆیه‌ک بۆ خۆم دابنێم و له‌گه‌ڵ چه‌ند ناسیاوێک دوو کارمان داڕشته‌وه که بڵاو کرایه‌وه؛ یه‌کێک له‌وانه گۆرانی «مه‌نێ» که به کاریگه‌ری و هه‌ڵهێنجان له وتنه‌وه‌ی جوانی هه‌نه‌رمه‌ندی ناوچه‌ی هه‌شار؛ سه‌ی محه‌مه‌د سه‌فایی، دووباره داڕێژرایه‌وه و تۆمار کرا و بڵاو بوویه‌وه. ئه‌وی دیکه‌یان «ئه‌ڕا بی مه‌یلی» که من ته‌نها به ده‌نگی دوو که‌س له هونه‌رمه‌ندانی ده‌نگخۆش واته عه‌زیز و خه‌سره‌وخان بیستوومه، که ناتوانم به دڵنیاییه‌وه بڵێم که ئه‌م گۆرانییه سه‌ر به چ ناوچه‌یه‌کی دیاریکراوه، ڕه‌نگه ناوچه‌ی که‌لهوڕ یان کولیایی یان داڵاهۆ، که دووباره داڕێژرایه‌وه و وترایه‌وه و بڵاو کرایه‌وه.
وه‌کوو دواوته‌تان؟
به گشتی ئامانجی من له چالاکی له بواری مۆسیقادا ئه‌وه‌یه که ئێمه وه‌کوو کورد، که بێ گومان خاوه‌ن به‌ربڵاوترین و قووڵترین پانتای مۆسیقایی دونیاین که به‌داخه‌وه به‌هۆی بانگه‌شه و پڕوپاگه‌نده‌ی زۆر له‌سه‌ر ڕای گشتی (به تایبه‌تیش کورده‌کان) زۆربه‌ی زۆری ئه‌م سامان و میراس و که‌له‌پووره‌ی که هه‌مانه له بیرمان کردووه، له حاڵێکدا ده‌بی سه‌رنجمان به‌ره‌و لای مۆسیقای خۆمان ڕابکێشرێت. تاکوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که مۆسیقای له‌بیرکراوی خۆمان زیندوو که‌ینه‌وه به‌ڵکوو کاریگه‌رییه‌ک که مۆسیقا –به‌ڕای من له کاریگه‌ریی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ماڵه و خێزانیش زۆرتره-له‌سه‌ر زه‌ینی مرۆڤ دایده‌نێت، بپارێزین و به‌داخه‌وه ئێستاکه ده‌بینین که مۆسیقاگهلی ئامانجدار و «چیپ» و به ده‌ربڕینێکی دیکه «فه‌یک» یان ده‌سکرد به ئامانجی شێواندنی زه‌ینی خه‌ڵک ده‌خرێنه ڕوو و ده‌که‌ونه بازاڕه‌وه، له ڕێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند پارچه مۆسیقای ڕه‌سه‌ن ده‌توانین یارمه‌تیده‌ر بین بۆ ده‌وروبه‌ری خۆمان که ته‌نانه‌ت تۆسقاڵێک له‌م شێواوی و په‌شێوییه زه‌ینییه دوور بکه‌ونه‌وه.
برای دیدن و شنیدن موزیک ویدئو «ئه‌را بیمهیلی؟» (چرا بیمیلی؟) با صدای کامیار بابیی روی ویدئو زیر کلیک کنید
متن مصاحبه به زبان فارسی
فراتاب - دنیا شهیدی: موسیقی یکی از هنرها و امروزه صنعتهای بسیار جذاب و پر اهمیت است که در آن هر فردی می‌کوشد به نوعی هم خود و هم راهی بیابد برای شناخته شدن و هم اگر شد راهی و نامی بسازد. هنری که زبانی جهانی محسوب می شود. در موسیقی کُردی نیز به مانند موسیقی دیگر نقاط هر روز شاهد کارهای تازه و خلاقانه و ورود جوانان خوش استعدادی هستیم. در همین زمینه در این فرصت به سراغ یکی از جوانان کُرد ایرانی که اخیرا یک کار متفاوت ترکیبی از خود در شبکه های اجتماعی منتشر کرده است ر‌فتیم.
لطفا به اختصار خودتان را معرفی کنید
من «کامیار بابایی» متولد سال ۱۳۶۵ شمسی و به عبارتی دیگر 1987 میلادی در شهر سنندج و مقیم همین شهر هستم.
در حوزه تحصیلات دانشگاهی و کار چی؟
تحصیلاتم را در مقطع کارشناسی اقتصاد به پایان رساندم و البته حوزه فعالیت شغلی و درآمدیام سالهاست در زمینه ی تجارت فرش دستباف است.
کی و چگونه در حوزه هنر و موسیقی شروع به فعالیت کردید؟
در زمینه هنر، در باب علاقه و استعداد، در بیش‌تر زمینهها خودم را مستعد میدیدم، بطور مثال سالهاست نه حرفهای بلکه بصورت دلی هم مشغول هنر خوشنویسی بە شیوە نستعلیق و تحریری و البته در کنار این حوزه سالهاست به سرودن شعر و ترانهسرایی هم مشغول هستم و شعرهایم که به زبان کُردی است توسط تعدادی از خوانندگان کُرد بازخوانی شده است. منتها هیچ یک از سایر هنرها در ذهن من حتی نزدیک به موسیقی هم نبودند. در زمینه موسیقی هم سازهای زیادی را امتحان کردم و تمرین کردم، اما در نهایت به این نتیجه رسیدم که هیچ علاقه‌ای به نوازندگی ندارم. تنها آهنگسازی و بازسازی آهنگهای موجود و خوانندگی بوده که همه زندگی‌ام درگیرش بوده است. این علاقه به اندازهای بوده که حتی در موقع درس خواندن و سر کلاس هم، ناخودآگاه یا آگاهانه مشغول آواز خواندن بودم. همانطور که عرض کردم،استادی در این زمینه نداشتم و بصورت خودآموز موسیقی و خوانندگی را فراگرفتم.
آیا تحت نظر استاد خاصی به یادگیری موسیقی دست زدید؟
مانند هر کُرد دیگری علاقمند به هنر و مخصوصا موسیقی بودم و مانند اکثریت قریب به اتفاق کُردها مشکلات زیادی در عرصه پرداختن به این علاقه، بدون شاگردی کردن هیچ استادی، بصورت خود آموز، خوانندگی را یاد گرفته‌ام.
بیش‌تر علاقه تان به چه ژانرهایی بود؟
از کودکی، با خواندن آهنگهای فولکلور شروع به یادگرفتن خوانندگی کردم و در طول زندگی‌ام از همان زمان به سایر ژانرهای موسیقی گوش میدادم و با خود تمرین می‌کردم و تحت عنوان علاقه به اکثر ژانرهای موسیقی بغیر از ژانری تحت عنوان پاپ که برخی از خوانندگان فارس و ترک و شرق اروپا و برخی از کردها نیز پس از انقلاب اسلامی ایران اجرا می‌کردند،علاقه داشته و دارم،علی الخصوص موسیقی محلی تمامی دنیا.
چگونه به این سبک از شیوه‌ی خواندن رو آوردید؟
در این مدت با راهنماییهای دوست عزیز و گرامی، هنرمند گرانقدر،آمانج آزرمی، که بیهیچ چشمداشتی کم‌کم کرد، به این نتیجه رسیدم که آوازها و نغمههای فولک کُردی را با شیوهای جدید،مبنی بر آمیخته کردن آنها با زمینهی موسیقی سایر ملل یا باز تنظیم،بازخوانی کنم. که به عنوان اولین کار، یکی از آوازهای منطقهی افشار کردستان که بنده با اجرای بسیار زیبای هنرمند فقید ،صادق نوراللهی، شنیده بودم، با تنظیم بسیار زیبا و حرفهای آمانج،در تم بلوز خواندم.
علت تلفیق کردن موسیقی سنتی کُردی با تم بلوز چیست؟
همانگونه که مستحضر هستید، موسیقی بلوز نیز یکی از موسیقیهای فولکلور یا محلی این جهان می‌باشد. این ژانر از موسیقی، توسط نژاد سیاه پوست افریقایی امریکایی پدیدار شده و سخن از درد و رنج بردگی دارد. محتوای این موزیک چون برخواسته از کار و تلاش و «زندگی واقعی» دارد، به نفسه قرابت بسیار زیادی با موسیقی فولکلوریک سایر مللی که محتوای موسیقی انها نیز، در دل همین زندگی واقعی تشکیل شده است،دارد. جدای ازین، به لحاظ ساختار صرف موسیقایی نیز این دو گونه با یک‌دیگر هماهنگی و امکان اثرپذیری از یک‌دیگر را دارا می‌باشند و از سوی دیگر و هماهنگ کردن موسیقی فولک کُردی با موسیقی بین المللی است و جذب بیش‌تر مخاطب موسیقی با سلایق متنوعتر امروزی.
پس از این آهنگ روند و مسیر خوانندگیتان چگونه پیش رفت؟
بعد از آن آهنگ، به دلایلی نتوانستم خوانندگی را ادامه ده‌م تا سال گذشته که تصمیم به ساختن یک استودیو برای خودم گرفتم و با چند نفر از آشنایان دو کار را باز تنظیم کردیم که پخش هم شد؛ یکی از آنها آهنگ «مه‌نێ» بود که با اقتباس از اجرای زیبای هنرمند منطقهی افشار کردستان ،سید محمد صفایی، باز تنظیم و ضبط و پخش شد. دیگری هم آهنگ «ئەڕا بێ مەیلی» کە بندە آن را فقط با اجرای دو هنرمند خوشصدا به نامهای عزیز و خسرو خان شنیدم، که نمی‌توانم با اطمینان از تعلق این آهنگ به منطقهی مخصوصی نام ببرم،شاید منطقه کلهر یا کلیایی یا دالاهو، که باز تنظیم و اجرا و پخش شد.
و سخن پایانی؟
در کل، هدف من از انجام کار موسیقی، این است که ما به عنوان کُرد، که بی‌شک صاحب پهناورترین و عمیقترین دنیای موسیقی متعلق به گروه خاصی از مردم دنیا هستیم که متاسفانه به دلیل تاثیر تبلیغات سوء بر تفکر همه(علیالخصوص کُردها)، بیش‌تر داشتهها و داراییهای بیمثال خودمان را فراموش کردهایم، توجهمان عطف موسیقی خودمان بشود. تا نه تنها موسیقی فراموش شدهی خودمان را زنده کنیم، بلکه بدلیل تاثیری که موسیقی _که به باور من از تاثیر تربیت خانوادگی هم بیش‌تر است _بر ذهن بشر می‌گذارد و متاسفانه امروزه شاهد عرضهی موسیقیهایی هدفمند و چیپ و به اصطلاح فیک به هدف پریشان کردن ذهن مردم هستیم، با تولید چند موسیقی اصیل، کمکی به اطرافیانمان کنم که اگر حتی یک ذره هم شده، ازین پریشانی ذهنی دور شوند.
مصاحبه از دنیا شهیدی - دبیر گروه موسیقی فراتاب
برای معرفی خود و آثارتان در بخش موسیقی کُردی در فراتاب از طریق خانم دنیا شهیدی می‌توانید از طریق زیر در ارتباط باشید:
بازنشر این مطلب با ذکر منبع «فراتاب» بلامانع است