کد خبر: 12129
تاریخ انتشار: 18 خرداد 1401 - 03:33
من پێشتر تێروانینی جیاوازم سەبارەت بە سەدەی 21 هەبوو.

فه‌راتاب: بەڵام هێرشەکەی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و هەڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2016دا دەریان خست من هەڵە بووم. هەندێک لەو باوەڕە هەڵانەم ئەمە بوون؛

ناسیۆنالیزم کاڵ دەبێتەوە
پێشبینیم دەکرد جیهانگیری ، سنوورەکان کاڵ بکاتەوە و پەیوەندی ئابووری لەنێوان نەتەوە و هەرێمەکاندا دروست بکات و ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی کەلتوری بەکارهێنەری و هونەری مۆدێرن لە جیهاندا .
من هەڵە بووم.
هەریەک لە پۆتین و ترەمپ لە ناسیۆنالیزمی زینۆفۆبی بۆ بنیاتنانی هێزی خۆیان کەڵکیان لێوەرگرت (ئەو دەستدرێژیەی پۆتینیش هەستی نیشتیمانپەروەریی ئیلهامبەخشی لە ئۆکراینا وروروژاندۆتەوە).

من لەسەر ئەو باوەڕە بووم، حکومەتەکان چیتر ناتوانن کۆنتڕۆڵی ئەو شتە بکەن کە هاوڵاتییان دەیزانن، من وام دانابوو گەشەی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی، وەکوو ئەنتەرنێت، وا دەکات کە کۆنترۆلکردنی لێشاوی زانیاری، لە سەرتاسەری جیهاندا مەحاڵ بێت و حاکمە زاڵمەکان چیتر نەتوانن، خەڵکەکەیان لە تاریکیدا بهێڵنەوە یان بە پڕوپاگەندە فریویان بدەن. بۆ ئەوەش هەڵە بوو.
ترەمپ وەک پوتین، میدیاکانی پڕکرد لە درۆ. پۆتینیش هاوڵاتییانی ڕووسیای لە ڕاستییەکان دەربارەی ئەوەی کە لە ئۆکراینیا چ ڕوو دەدات ، بێبەش کردووە.

وام بیر دەکردەوە، وڵاتە پێشکەوتووەکان چیدیکە شەڕ لەسەر ناوچە جوگرافییەکان ناکەن، پێم وابوو لە "ئابوری نوێ"دا، بەهای زەوی کەمترە لە زانیاری تەکنەلۆژیا و داهێنان. کەواتە پێشبڕکێ لە نێوان وڵاتاندا بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر پەرەسەندنی داهێنانە پێشکەوتووەکان دەبێت. لەم حاڵەتەدا من تاڕادیەک ڕاست بووم. لە کاتێکدا کارامەیی و داهێنان زۆر گرنگن، ئەوە ئەو زەویانەیە کە بەردەوامن لە دابینکردنی گەیشتن بە کەرەستە خاوە گرنگەکان و دابینکردنی سنوورێک لە دژی دەستدرێژیکەرە بیانییە شاراوەکان..

هێزە ناوەکییە سەرەکیەکان هەرگیز لە شەڕ دژی یەکتر بە هۆی دڵنیا بوون لە “لەناوبرانی دوولایەنە” ڕیسک ناکەن؛ من گەیشتمە ئەو بڕوایەی قبوڵ کراوە کە شەڕی ناوەکی مەحاڵە و بیری لێناکرێتەوە بەڵام نیگەرانیشم کە هەڵەم کردبێت. پوتین خەریکە پەنا دەباتە بەر بژاردەی مەترسیداری ناوەکی.

پێم وابوو، شارستانیەت هەرگیز جارێکی تر لەلایەن پیاوە شێتە دابڕاوەکانەوە کە خاوەن هێزێکی وێرانکەرن بە بارمتە ناگیرێت. ترەمپ و پوتین قەناعەتیان پێ هێنام کە من سەبارەت بەمە هەڵە بووم..

پێشکەوتن لە جەنگدا، وەک شەڕی ئەلکترۆنی و چەکی وردبین، زیان و قوربانی مەدەنی کەم دەکاتەوە، پسپۆڕانی ستراتیژی بەرگری بروایان پێ هێنام کە بەئامانج گرتنی خەڵکی سڤیل و مەدەنی لە لایەن هێزە پێشکەوتووەکانەوە بێ مانایە .
بەڵام ئەمە بەتەواوی هەڵەیە. قوربانییە مەدەنییەکان لەئۆکراینیا ڕوو لەهەڵکشان دایە.

دێموکراسی مسۆگەرە، ئەم باوەڕە لە سەرتای 1990کاندا، کاتێک یەکێتی سۆڤیەت لەناوەوە ڕووخابوو و چین هێشتا هەژار بوو لە مندا دروست بوو. ئەو باوەڕەی کە ڕژێمە تۆتالیتارەکان لە دنیایەکی نوێدا کە ژێرخانەکەی تەکنەلۆجیایە ئیتر هیچ هەلێک و بەختێکیان نیه. بێگومان دیکتاتۆرە بچووکەکان لە هەندێک ناوچەی پاشکەوتووی جیهان دەمێننەوە. بەڵام مۆدێرنیتە لەگەڵ دێموکراسی و دێموکراسی بەمۆدێرنیتەوە هات. هەریەک لە ترامپ و پوتین نیشانیان دا کە من چەند هەڵە بووم لەم بارەیەوە.

هاوکات ئۆکراینییەکان دەریانخست کە هەوڵەکانی ترامپ و پوتین بۆ گەڕاندنەوەی کات لە سەدەی 21دا تەنیا بە هێزێکی دیموکراسییەوە چارەسەریان دەکرێت. ئەوان هەروەها بە رونکردنەوەیەکی ئیلهام بەخشەوە نیشانی دەدەن کە ناتوانرێت دیموکراسی بە ئاشکرا ڕەچاو بکرێت. دیموکراسی یاریەکی پڕ بینەر نییە.

خەڵکی ئۆکراینیا ئەوەمان بیردەخەنەوە کە دێموکراسی تاکە میراتی گرنگە کە لە جیلەکانی پێشووەوە کە بەهێزیان کردووە و بۆ پاراستنی ئەو ژیانیان خستۆتە مەترسی بە میرات بۆمان ماوەتەوە. ئەمە گرنگترین میرات دەبێت کە بۆ نەوەکانی داهاتوو بەجێی دەهێڵین- ئەگەر رێگە نەدەین لەلایەن ئەوانەی لێی دەترسن سەرکوت بکرێت، و هەروەها سەبارەت بەو کەمترخەم نەبین.
پوتین و ترەمپ قەناعەتیان پێ هینام، دەربارەی ئەوەی کە لە سەدەی 21دا تا چ رادەیەک پێش کەوتوین هەڵە بووم.
تەکنەلۆژیا و جیهانگیری و سیستەمی حوکمڕانی مۆدێرن هیچ شێوەیەکی ستەمکاری نەگۆڕیوە .
بەڵام من وەک ملیۆنان کەسی تر لە هەموو جیهاندا لە خەڵکی ئۆکراینیاوە ئیلهامم وەرگرتووە - ئەوکەسانەی دووبارە ئەو وانانەمان پێ دەڵێنەوە کە سەردەمانێک دەمانزانی.

 

نووسین: ڕۆبێرت ڕایش
وەرگێڕان : قادر دەروێش پوور

بازنشر این مطلب با ذکر منبع «فراتاب» بلامانع است

نظرات
آخرین اخبار