بەهرام وه‌له‌دبیگی زنجیرەی شەش بەرگی «بزوتنەوەی بازران» لە تاران بڵاو دەکاتەوە | فراتاب
کد خبر: 11976
تاریخ انتشار: 17 اسفند 1400 - 03:46
انتشار مجموعه شش جلدی «جنبش بازران» توسط بهرام ولدبیگی در تهران

 

فه‌راتاب - مەنسوور جیهانی: کۆمەڵە کتێبی 6 بەرگی "بزووتنەوەی بارزان" لە لایەن ئەنستیتۆی فەرهەنگی کوردستان لە تاران بە هەوڵ و قەڵەمی "بەهرام وەلەدبەیگی" ڕۆژنامەنووس و توێژەری مێژووی هاوچەرخ لە لایەن دەزگای ناوداری "نەشری سالس" چاپ کرا.

"بزووتنەوەی بارزان" ناونیشانی کۆمەڵە کتێبێکی 6 بەرگییە کە زیاتر لە 2300 بەڵگەی بڵاو نەکراوە لە ئەرشیڤی ناوەندی بەڵگەکانی ئەستەنبووڵ، ناوەندی بەڵگەکانی دیپڵۆماسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناوەندی بەڵگەکانی نەتەوەیی ئێران و بەڵگە بڵاو کراوەکان لە چاپەمەنییەکان و گۆڤارەکانی ئێرانی لە خۆ گرتووە کە لە پێناو پڕۆژەی تۆمار و کۆکردنەوەی بزووتنەوەی بارزان بە هەوڵ و قەڵەمی "بەهرام وەلەدبەیگی" ڕۆژنامەنووس و توێژەری مێژووی هاوچەرخ کۆ کراوەتەوە، تۆمار و توێژینەوەی لەسەر کراوە و خراوەتە بەر دەستی هۆگرانی مێژووی کورد و کوردستان.

ئەم بەرهەمە گرینگە کە بە گەورەترین پڕۆژەی مێژوونووسیی کوردستان دێتە ئەژمار بە کەڵک وەرگرتن لە بەڵگە بەنرخەکان لە ناوەندە بەڵگەییەکان و ئەرشیڤی ئێران و تورکیا لە کۆمەڵە کتێبێکی 6 بەرگیدا بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو کراوەتەوە. ئەم کۆمەڵە مێژوونووسییە خەباتەکان و ژیانی سیاسیی سێ کەسایەتی ناوداری کوردستان لەوانە: شێخ "عەبدوالسەلام بارزان"، شێخ "ئەحمەد بارزان" و مەلا "مستەفا بارزانی" لە سەد ساڵی دواییدا لە نێوان بەڵگەکان و لە پێناو خەبات دژی لەبیرکردنەوەی مێژوویی بڵاو کراونەتەوە.

"بەهرام وەلەدبەیگی" بەرپرسی ئەنستیتۆی فەرهەنگی کوردستان لە تاران و نووسەری کۆمەڵە کتێبی 6 بەرگیی "بزووتنەوەی بارزان" سەبارەت بەم بەرهەمەی بواری مێژوونووسی گوتی: ئەم بەرهەمە کە لە ڕاستیدا گەورەترین پڕۆژەی مێژوونووسی کوردستانە، تیایدا بۆ یەکەمین جار، هەوڵ دراوە بزووتنەوە و هەروەها سێ ڕێبەری کوردەکان لەسەر بنەما و بەڵگەکان، نووسراوە فەرمییەکان و دیوانی ئێران و عوسمانی بخاتە بەر لێکۆڵینەوە و شیکارییەوە. هەروەها هەوڵی داوە تاکوو مۆدێلێکی گشتی و شیاویی پەسەند لە کۆکردنەوە و نووسینی مێژووی کوردستان بە پێی بەڵگەکان بخاتە ڕوو کە لە لایەن توێژەران و مێژوونووسانەوە کەڵکی لێ وەربگیرێت.

بەرپرسی ئەنستیتۆی فەرهەنگی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند کە لە ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەم پڕۆژە گەورە مێژووییە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە شاری هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان و هەروەها لە مانگی گوڵانی ساڵی 1401ی هەتاوییدا لە شاری تارانی پێتەختی ئێران بەڕێوەدەچێت، هاوکات لەگەڵ گەورەترین ڕووداوی فەرهەنگی واتە پێشانگای نێودەڵەتی کتێبی تاران، بە ئامادەبوونی کەسایەتییەکانی زانستی، سیاسی و فەرهەنگی لە ڕێوڕەسمێکدا ڕوونوێنی لێ دەکرێت.

"بر تارک طوفان" واتە "لەسەر ترۆپکی تۆفان" ناونیشانی کتێبێکی دیکەی "بەهرام وەلەدبەیگی" بوو کە بزووتنەوەی مەلا "مستەفا بارزانی" لە ڕوانگەی چاپەمەنییەکانی ئێران و جیهانی خستە بەر لێکۆڵینەوە و شیکارییەوە، کە ئەم بەرهەمە پێشتر لە ساڵی 2016 لە تاران چاپ و بڵاو کرایەوە و هەروەها لە هەمان ساڵدا بە ناونیشانی "کتێبی ساڵی کوردستان" هەڵبژێردرا.

ئەم کۆمەڵە بەڵگە گرینگە کە بۆ یەکەمین جار لەم ئاستەدا بڵاو دەکرێنەوە، 6 کتێبی بە دوو زمانی فارسی و کوردی لە خۆ گرتووە و بە مانشێتی "بارزان" لە قەوارەیەکی جوان و هەرماندا دیزاین و پێشکەش کراون، کە بریتین لە:
1 ـ شیخ عبدالسلام بارزان در اسناد ایران و عثمانی در 676 صفحه
2 ـ شیخ احمد بارزان در اسناد ایران در 955 صفحه
3 ـ ملامصطفی بارزانی در اسناد ملی ایران در 933 صفحه
4 ـ شێخ "عەبدوالسەلام بارزان" لە بەڵگەکانی ئێران و عوسمانیدا لە 1119 لاپەڕە
5 ـ شێخ "ئەحمەد بارزان" لە بەڵگەکانی ئێراندا لە 955 لاپەڕە
6 ـ مەلا "مستەفا بارزانی" لە ڕوانگەی ڕۆژنامەکانی ئێراندا لە 933 لاپەڕە

 

فراتاب - منصور جهانی: مجموعه 6 جلدی «جنبش بارزان» توسط انستیتو فرهنگی کردستان در تهران، به قلم «بهرام ولدبیگی» روزنامه‌نگار و پژوهشگر تاریخ معاصر، توسط نشر «ثالث» منتشر شد.
«جنبش بارزان» عنوان مجموعه‌ای 6 جلدی است که بالغ بر 2300 سند منتشر نشده از آرشیو مرکز اسناد استانبول، مرکز اسناد دیپلماسی وزارت امور خارجه ایران، مرکز اسناد ملی ایران و اسناد در مطبوعات و نشریات ایران را در خود جای داده است که در راستای پروژه تدوین تاریخ‌نگاری جنبش کردستان به تلاش و قلم «بهرام ولدبیگی» روزنامه‌نگار و پژوهشگر تاریخ معاصر گردآوری، تدوین و تحلیل گردید و در اختیار علاقمندان به تاریخ ایران و کردستان قرار گرفته است.
این اثر که در نوع خود بزرگترین پروژه تاریخ‌نگاری کردستان است با بهره‌مندی از اسناد معتبر در مراکز اسناد و آرشیو در ایران و ترکیه در مجموعه‌ای 6 جلدی با دو زبان کردی و فارسی منتشر شده است. این مجموعه‌ی تاریخ‌نگاری مبارزات و حیات سیاسی سه شخصیت صاحب نام کردستان از جمله؛ شیخ «عبدالسلام بارزان»، شیخ «احمد بارزان» و ملا «مصطفی بارزانی» را در یکصد سال اخیر از لابلای اسناد و در راستای مبارزه با فراموشی تاریخی منتشر شده‌اند.
بهرام ولدبیگی مدیر انستیتوی فرهنگی کردستان در تهران درباره تازه‌ترین اثر خود در حوزه تاریخ‌نگاری گفت: این اثر که در واقع بزرگترین پروژه تاریخ‌نگاری کردستان به شمار می‌رود؛ در آن برای اولین بار سعی شده است جنبش بارزان و سه رهبر کردها را بر پایه و اسناد و مکاتبات رسمی و دیوانی ایران و عثمانی مورد کنکاش، تحلیل و بررسی قرار ‌دهد، همچنین تلاش شده است تا مدلی جامع و قابل قبول در تدوین تاریخ‌نگاری کردستان بر پایه اسناد ارائه نماید که مورد استفاده پژوهشگران و حوزه تاریخ‌نگاری قرار گیرد.
ولدبیگی در خصوص انتشار و در دسترس قرار گرفتن این مجموعه نفیس برای خوانندگان تأکید کرد: در آینده نزدیک، طی مراسمی در شهر اربیل پایتخت اقلیم کردستان عراق با حضور شخصیت‌های علمی، سیاسی و فرهنگی کردستان و ایران رونمایی می‌شود و سپس در اردیبهشت ماه سال 1401 و همزمان با نمایشگاه بین‌المللی کتاب تهران که بزرگترین رویداد فرهنگی در ایران قلمداد می‌شود؛ رونمایی خواهد شد.
«بر تارک طوفان» عنوان کتاب دیگری از بهرام ولدبیگی است که جنبش ملا «مصطفی بارزانی» را از منظر مطبوعات ایران و جهان مورد کنکاش و بررسی قرارداد، این اثر که پیش‌تر در سال 1395 در تهران منتظر و رونمایی شد و در سال 1396 به عنوان «کتاب سال کردستان» انتخاب شد.
مجموعه 6 جلدی «جنبش بارزان» به دو زبان کُردی و فارسی و در 5292 صفحه با عناوین ذیر چاپ و منتشر شده‌اند؛
1 ـ شیخ «عبدالسلام بارزان» در اسناد ایران و عثمانی در 676 صفحه
2 ـ شیخ «احمد بارزان» در اسناد ایران در 955 صفحه
3 ـ ملا «مصطفی بارزانی» در اسناد ملی ایران در 933 صفحه
4 ـ شیخ «عبدالسلام بارزان» له به‌لگه‌نامه‌کانی ئیران و عوسمانی‌دا در 676 صفحه
5 ـ شیخ «احمد بارزان» له به‌لگه‌نامه‌کانی ئیران‌دا در 1119 صفحه
6 ـ ملا «مصطفی بارزانی» له روانگه‌ی روژنامه‌کانی ئیران‌دا در 933 صفحه.

نظرات
آخرین اخبار