کد خبر: 11807
تاریخ انتشار: 22 شهریور 1400 - 12:04
فیلمی سینەمایی کوردی «زاڵاوا» لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «ڤێنیز» نمایشکرا

فه‌راتاب - مەنسوور جیهانی: فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" یەکەمین بەرهەمی بڵندی سینەماکاری کورد "ئەرسەلان ئەمیری" لە بەشی پێشبڕکێی "هەفتەی ڕخنەگران" لە حەفتاوهەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" لە وڵاتی ئیتالیا نمایشکرا.

فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" Zalava لە یەکەمین نمایشی جیهانی خۆیدابه ئاماده‌بوونی هەندێک لە ستافە سەرەکییەکەی له‌وانه: "ئەرسەلان ئەمیری" ده‌رهێنه‌ر، خاتوو "سەمیرا بەرادەری" و "روحوڵڵا بەرادەری" بەرهەمهێنانی ئه‌م فیلمه، "ئایدا پەناهەندە" یه‌کێک له سیناریۆنووسان، "نەوید پوورفەرەج"، "پووریا ڕەحیمی سام" و خاتوو "هودا زەینوالعابدین" ئه‌کته‌رانی ئه‌م به‌رهه‌مه کوردییه، لە سێ سانسی جیاوازدا لەوانە؛ کاتژمێر 1:15 نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەمە 8ی سێپتەمبەری 2021 لە سینەمای "پێرلا" Perla و هەروەها لە کاتژمێر 7:15 و 7:30 ئێوارێی ڕۆژی پێنجشەمە 9ی سێپتەمبەری 2021 لە دوو هۆڵی "ئاسترا 1" Astra 1 و "ئاسترا 2" Astra 2 لە بەشی پێشبڕکێی سی و شەشەمین خولی "هەفتەی ڕخنەگرانی" Critics' Week فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" Venice لە شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتالیا چووە سەر پەردەی سینەماکان و له لایه‌ن بینه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه گرینگه‌ پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان، پێشوازییه‌کی بێوێنه‌ی لێکرا.

فیلمی کوردی "زاڵاوا" بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی "لۆئیجی دێ لۆرێنتس" Luigi De Laurentiis واتە خەڵاتی "شێری داهاتوو"ی تایبەت بە باشترین فیلمی یەکەم لە بەشی پێشبڕکێی "هەفتەی ڕخنەگران" لە 78مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" لەگەڵ 6 فیلمی سینەمایی لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان ڕکابەریی دەکات.

78مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" بە ناونیشانی کۆنترین فێستیڤاڵی سینەمایی جیهان، بە سەرۆکایەتی "ئالبێرتۆ باربێرا" Alberto Barbera لە ڕۆژانی ١ تا ١١ی سێپتەمبەری 2021 و بە نمایشی کۆمەلێک فیلم لە دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە ئیتالیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

فیلم «زالاوا» ساخته ارسلان امیری موفق به کسب جایزه بزرگ بهترین فیلم و جایزه فیپرشی بخش هفته منتقدان جشنواره ونیز شد.

به گزارش ایسنا، نخستین ساخته بلند ارسلان امیری، امسال تنها نماینده سینمای ایران در هفتاد و هشتمین دوره جشنواره ونیز بود و در نهایت توانست جایزه نخست بخش مستقل‌ هفته منتقدان (جایزه بزرگ بهترین فیلم) و همچنین جایزه بهترین فیلم از نگاه هیات داوران انجمن بین المللی منتقدان فیلم (فیپرشی) را به خود اختصاص دهد.

بخش مستقل هفته منتقدان ونیز از سوی اتحادیه منتقدان سینمای ایتالیا برگزار می‌شود و فیلم‌های این بخش در کنار سایر آثار جشنواره ونیز برای کسب جایزه شیر آینده ویژه بهترین فیلم اول به ارزش ۱۰۰ هزار دلار نیز رقابت خواهند کرد که برنده آن در اختتامیه بخش رسمی ونیز ۲۰۲۱ معرفی خواهد شد.

«زالاوا» به تهیه‌کنندگی روح‌الله برادری و سمیرا برادری و نویسندگی ارسلان امیری، آیدا پناهنده و تهمینه بهرام است که در آن نوید پورفرج، پوریا رحیمی سام و هدی زین‌العابدین از بازیگران اصلی هستند.

کمپانی «LevelK» حق پخش بین‌المللی «زالاوا» را در اختیار گرفته است و این فیلم را در کشورهای مختلف اکران خواهد کرد.

نظرات
آخرین اخبار