«ئەزموون» لە فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی «کاڕلۆڤی ڤاری» پێشوازیی لێکرا | فراتاب
کد خبر: 11789
تاریخ انتشار: 6 شهریور 1400 - 19:46
«امتحان» مورد استقبال تماشاگران جشنواره بین‌المللی فیلم «کارلووی واری» چک قرار گرفت

فه‌راتاب - مەنسوور جیهانی: فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" له به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی ٥٥مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" نمایش‌کرا و له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه پێشوازیی لێکرا.
فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ له یه‌که‌مین نمایشی جیهانی خۆیدا کاتژمێر ٨ی ئێوارێی ‌ڕۆژی چوارشه‌مه ٢٥ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ به ئاماده‌بوونی هه‌ندێک له ستافه‌که‌ی له‌وانه: "شەوکەت ئەمین کورکی" ده‌رهێنه‌ر، "مەمەد ئەکتاش" بەرهەمهێنه‌ر، ئاڤان جەماڵ و ڤانیا سالار ئه‌کته‌رانی سه‌ره‌کی له به‌شی "پێشبڕکێی سه‌ره‌کی" Crystal Globe په‌نجاوپێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" Karlovy Vary له هۆڵی "گڕاند هاڵ" Grand Hall له شاری کاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی کۆماری چیک چووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما و له لایه‌ن بینه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه گرینگه‌ پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان، پێشوازییه‌کی بێوێنه‌ی لێکرا.
"ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی؛ که لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی ئەڵمانی "ئاڕت هوود" ArtHood لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە له درێژه‌ی به‌شداریی له فێستیڤاڵی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری"، کاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌مه ٢٦ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له سینه‌ما "پۆپ" Pupp نمایش‌کرا و له سانسی سێیه‌مدا کاتژمێر ٧ی ئێوارێی ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له سینه‌ما "لازنێ ٣"Lazne III و هه‌روه‌ها له سانسی چواره‌میشدا کاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له سینه‌ما "درێهۆمێرا" Drahomíra له شاری کاڕلۆڤی ڤاری نمایش ده‌کرێت.
په‌نجاوپێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" ڕۆژی ٢٠ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ به نمایشی فیلمی سینه‌مایی "زاتۆپێک" Zátopek له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری چیک "داڤید ئۆندریژیژێک" David Ondříček‌ ده‌ستی پێکرد و به نمایشی ٢٠٠ فیلم له ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له دوو به‌شی پێشبڕکێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی تاکوو ڕۆژی ٢٨ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له شاری کاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی کۆماری چیک درێژه‌ی ‌ده‌بێت.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی خۆدیدا به مه‌به‌ستی به‌شداریی هونه‌ریی به‌رچاو له دنیای سینه‌ما به پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی فه‌خری "گۆی بلۆری"‌ له هۆڵی گه‌وره‌ی هوتێل "تێرماڵ" ڕێزیی تایبه‌تی له ئه‌ستێره‌ی به‌نابانگی سینه‌مای جیهان "مایکێل کین" Michael Caine ئه‌کته‌ری ناوداری به‌ریتانی و هه‌ڵگری دوو خه‌ڵاتی ئۆسکار گرت و بڕیاروایه له ڕۆژانی داهاتوووشدا ‌ڕێزیی تایبه‌ت له "جانی دێپ" Johnny Depp ئه‌کته‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر و ژه‌نیاریی ناوداری ئه‌مه‌ریکی بگرێت.

 

فارسی

 

فراتاب - منصور جهانی: فیلم سینمایی «امتحان» به کارگردانی شوکت امین کورکی در نخستین اکران جهانی خود در بخش «رقابتی رسمی» پنجاه و پنجمین جشنواره بین‌المللی فیلم «کارلووی واری» به نمایش در آمد و مورد استقبال تماشاگران قرار گرفت.
فیلم سینمایی «ئه‌زموون» (امتحان) The Exam محصول مشترک اقلیم کردستان عراق و کشورهای آلمان و قطر؛ در نخستین حضور بین‌المللی خود در ساعت 20 روز چهارشنبه 3 شهریور ماه جاری (25 آگوست 2021) با حضور تعدادی از عوامل اصلی‌اش از جمله؛ «شوکت امین کورکی» کارگردان، «ممد اکتاش» تهیه‌کننده، «ئافان جمال» و «فانیا سالار» بازیگران اصلی آن، در بخش «رقابتی اصلی» Crystal Globe در پنجاه و پنجمین دوره جشنواره بین‌المللی فیلم «کارلووی واری» Karlovy Vary در سینما «گراند هال» Grand Hall در شهر کارلووی واری در کشور جمهوری چک روی پرده رفت و مورد استقبال تماشاگران حاضر در این رویداد معتبر و رده الف سینمای جهان قرار گرفت.
«ئه‌زموون» چهارمین فیلم بلند سینمایی «شوکت امین کورکی» و محصول کمپانی «میتوس فیلم» برلین و کمپانی «مستی فیلم» سلیمانیه، که توسط کمپانی آلمانی «آرت هود» ArtHood در سطح جهان پخش بین‌المللی می‌شود؛ در ادامه اکران‌های خود در جشنواره بین‌المللی فیلم «کارلووی واری» در ساعت 13 روز پنجشنبه 4 شهریور ماه (26 آگوست 2021) در سینما «پوپ» Pupp به نمایش در آمد و در سانس سوم در ساعت 19 امروز جمعه 5 شهریور ماه (27 آگوست 2021) در سینما «لازنه 3» Lázně III و در آخرین سانس هم در ساعت 12 روز شنبه 6 شهریور ماه (28 آگوست 2021) در سینما «دراهومیرا» Drahomíra به نمایش در می‌آید.
پنجاه و پنجمین دوره جشنواره فیلم «کارلووی واری» روز 29 مرداد ماه امسال 20 آگوست 2021 با نمایش فیلم سینمایی «زاتوپیک» Zátopek به کارگردانی «داوید اوندرژیژک» فیلمساز کشور چک افتتاح شد و با اکران 200 فیلم‌ از کارگردانان کشورهای مختلف جهان در دو بخش‌ رقابتی و غیررقابتی تا روز 6 شهریور ماه 28 آگوست 2021 ادامه خواهد داشت.
جشنواره بین‌المللی فیلم «کارلووی واری» که یکی از معتبرترین فستیوال‌های اروپای مرکزی و شرقی و یکی از قدیمی‌ترین جشنواره‌های سینمایی در دنیا به‌شمار می‌رود؛ در مراسم افتتاحییه خود به منظور مشارکت هنری برجسته در دنیای سینما با اهدای «گوی بلورین» از «مایکل کین» Michael Caine بازیگر سرشناس انگلیسی قدردانی کرد و در روزهای آینده هم با اهدای این جایزه، از «جانی دپ» Johnny Depp بازیگر و تهیه‌کننده مطرح سینما و موزیسین آمریکایی تقدیر می‌کند.

نظرات
آخرین اخبار