چوارەمین دیداری شیعری کوردی «یۆتۆبۆری» لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو | فراتاب
کد خبر: 12005
تاریخ انتشار: 27 فروردین 1401 - 11:57
با آثار شاعران ایرانی چهارمین جشنواره شعر کُردی «یوتوبوری» در سوئد برگزار ‌شد

فه‌راتاب - مەنسوور جیهانی: چوارەمین دیداری شیعری کوردی "یۆتۆبۆری" بە به‌شداریی شاعیران و نووسه‌رانی کورد لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید بەڕێوه‌چوو.

چوارەمین دیداری شیعری کوردی "یۆتۆبۆری" Goteborgلە لایه‌ن کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری، بە به‌شداریی شاعیران و نووسه‌رانی کورد و بە ئاماده‌بوونی گرووپی دەفی ژنانی یۆتۆبۆری بە هاوکاری موزیکزانی کورد "ئاسۆ دیلان" به ئامێری عوود لە رۆژانی 26 و 27 مارسی 2022 لە هۆڵی "فۆڵکت هیووس" Folkets Hus Hammarkullen لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید بەڕێوه‌چوو.

یه‌کێک له خاڵه به‌رچاوه‌کانی ئه‌م رووداوه ئه‌ده‌بییه ئامادەبوونی نووسەری گەورەی کورد مامۆستا "عه‌بدوڵڵا سەراج" له هەر دوو ڕۆژیی دیدارەکەدا بوو.

"شەماڵ ئیبڕاهیم زادە" وەکوو پێشکەشکارێکی سەرکەوتوو چوارەمین دیداری شیعری کوردی "یۆتۆبۆری" بەڕێوەبرد و هونەرمەند "ڕێبین ڕەشید" کاری دیکۆر و ڕووناکی ئه‌نجامدا و هه‌روه‌ها کاروباریی تەکنیکیش لە ئه‌ستۆی "نەوزاد باهر"ەوە بوو.

هونەرمەند "عزەت رەئووف" وتاری دیدارەکەی خوێندەوە و لە ڕێوڕه‌سمی کۆتاییشدا به‌ڕێز "محه‌مه‌د قادر" لە دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی "یۆتۆبۆری" خەڵاتی ڕێزلێنانی بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرد.

به‌رنامه‌کانی رۆژی یەکەمی چوارەمین دیداری شیعری کوردی "یۆتۆبۆری" به به‌شداریی گرووپی دەفی ژنانی یۆتۆبۆری دەستی پێکرد و "سابیر سدیق" میوانی تایبه‌تی ئه‌م دیداره بوو و بەشداربووانی ئه‌م ڕۆژه‌ش بریتی بوون له: "داناز عه‌بدوالڕەحمان"، "بنار کەولۆز"، "ڕەسوول سەفەریانی"، "کەژاڵ جەلال" و "خاڵە حەمە".

بەشداربووانی رۆژی دووهه‌می ئه‌م رووداوه گرینگه ئه‌ده‌بییه‌ش بریتی بوون له: "بەکر حەبیب"، "گۆران سدیق"، "رۆژا ناسر"، "یاسین مەحموود"، "سۆزە بەرزه‌نجی"، "هیوا رەسووڵ" و "ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر".

 

گزارش به فارسی

فراتاب - منصور جهانی: چهارمین دوره جشنواره شعر کُردی «یوتوبوری» با آثاری از شاعران ایرانی و شاعران کُرد کشورهای مختلف و اقلیم کردستان عراق در شهر یوتوبوری در کشور سوئد برگزار ‌شد.

چهارمین دوره جشنواره شعر کُردی «یوتوبوری» (گوتبورگ) Goteborg با همت انجمن بین‌المللی هنرهای زیبای «یوتوبوری» Internationella Sköna Konster، با آثار شاعران ایرانی و شاعران کُرد از کشورهای مختلف و اقلیم کردستان عراق، با اجرای گروه موسیقی بانوان دف‌نواز «هه‌ژین» و با همراهی «ئاسو دیلان» نوازنده سرشناس عود و همچنین با همکاری انجمن ABF شهر یوتوبوری و «کومون یوتوبوری» Goteborg Stad به صورت حضوری در روزهای 6 و 7 فروردین ماه جاری (26 و 27 مارس 2022) در سالن «فولکت هیوس» Fulket Hus در شهر یوتوبوری در کشور سوئد برگزار ‌شد و مورد استقبال کُردهای مقیم سوئد و کُردهای ساکن در کشورهای مختلف اروپایی قرار گرفت.
در این رویداد ادبی که «شمال ابراهیم‌زاده» اجرای آن را بر عهده داشت، استاد «عبدالله سراج» نویسنده سرشناس کُرد حضور فعالی داشت. همچنین «ریبین رشید» طراحی صحنه و طراحی نور و نیز «نوازاد باهر» مسئول امور فنی و اجرایی بود.
در مراسم اختتامییه چهارمین جشنواره شعر کُردی «گوتبورگ»، «عزت رئوف» بیانییه جشنواره را قرائت کرد و «محمد قادر» از مسئولان انجمن هنرهای زیبای «یوتوبوری»؛ لوح‌های تقدیر و جوایز را به شاعرانی که آثارشان قرائت شده بود اهدا کرد.
در روز نخست چهارمین دوره جشنواره شعر کُردی «گوتبورگ»، که با اجرای گروه موسیقی بانوان دف‌نواز «هه‌ژین» برگزار شد؛ «صابر صدیق» نویسنده کُرد میهمان ویژه آن بود، «دانا عبدالرحمان»، «بنار که‌ولوز»، «رسول صفریانی»، «کژال جلال» و «خاله حه‌مه» اشعارشان را قرائت کردند.
در روز دوم این رویداد ادبی نیز، «بکر حبیب»، «گوران صدیق»، «روژا ناصر»، «یاسین محمود»، «سوزه برزنجی»، «هیوا رسول» و «آکو محمد صابر» اشعارشان را برای حاضران در سالن «فولکت هیوس» شهر گوتبورگ قرائت کردند.

برای اطلاع بیشتر:
https://www.facebook.com/kurdiskafilmtraffen

بازنشر این مطلب با ذکر منبع «فراتاب» بلامانع است

نظرات
آخرین اخبار