کد خبر: 12372
تاریخ انتشار: 19 اسفند 1402 - 12:08
عباس غزالی: نام استاد «جمشید عندلیبی» برای همیشه با صدا، سوزِ نی و آوازش جاودان خواهد ماند

عەباس غەزالی: ناوی جەمشید عەندەلیبی، بۆ هەمیشە، لە ناو دەنگ و سۆزی نەیدا دەمێنێتەوە

فه‌راتاب: "عه‌باس غه‌زالی" که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی هه‌رێمی کوردستان، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ژه‌نیاری هه‌رمانی کورد مامۆستا "جەمشید عەندەلیبی" جه‌ختی کرده‌وه: ناوی مامۆستا "جەمشید عەندەلیبی"، بۆ هەمیشە، لە ناو دەنگ و سۆزی نەی و ئاوازەکانیدا دەمێنێتەوە.

"عه‌باس غه‌زالی" که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ندامی به‌رچاو و ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق و نوێنه‌ری پێشووی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستان؛ له په‌یامێکدا به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ژه‌نیاری به‌توانای ئامێری نای ڕه‌وانشاد مامۆستا "جەمشید عەندەلیبی" نووسیوییه‌تی: هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا جەمشید عەندەلیبی مۆسیقای کوردی تازییەبار کرد. ئەم هەواڵە تاڵە، ئێمەی گەڕاندەوە بۆ ٥٤ ساڵ لەمەوبەر، کە جەمشید عەندەلیبی لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا یەکەم مەشقی ڕاهێنانی مۆسیقای لای مامۆستا "حەسەنی کامکار" دەست پێکرد و دواتر بۆ ماوەی زیاتر لە نیو سەدە، شوێنپەنجەی بەسەر مۆسیقای کوردی و ئیرانیدا دیار بوو.

ئێستا، وێڕای بەرزنرخاندی ئەو خزمەتانەی بە هونەر و بەتایبەتی بە مۆسیقای کوردی کردووە، ئەم کۆچە ناوادەیە بە خەسارەتێکی گەورە دەزانین و بەو بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەند و هونەرپەروەری عەندەلیبی و هاوڕێیانی و هەموو هۆگرانی مۆسیقا و هونەری کوردی دەکەین و دڵنیاین یاد و ناوی مامۆستا جەمشید عەندەلیبی، بۆ هەمیشە، لە ناو دەنگ و سۆزی نەی و ئاوازەکانیدا دەمێنێتەوە.

 عەباس غەزالی میرخان | هەولێر

 

 نام استاد «جمشید عندلیبی» برای همیشه با صدا، سوزِ نی و آوازش جاودان خواهد ماند.

فراتاب: «عباس غزالی» شخصیت فعال فرهنگی اقلیم کُردستان، درباره زنده‌یاد استاد «جمشید عندلیبی» نوازنده برجسته نی تأکید کرد: نام استاد «جمشید عندلیبی» برای همیشه با صدا، سوزِ نی و آوازش جاودان خواهد ماند.

«عباس غزالی میرخان» شخصیت فعال فرهنگی، عضو برجسته و مشاور فرهنگی، هنری حزب دمکرات کُردستان عراق و از نمایندگان پیشین پارلمان اقلیم کُردستان، در پیامی به مناسبت درگذشت زنده‌یاد استاد «جمشید عندلیبی» نوازنده پیشگام ساز نی، آهنگساز و پیشکسوت موسیقی، درباره این موسیقیدان مطرح نوشته است: خبر درگذشت استاد «جمشید عندلیبی» موسیقی کُردستان و ایران را عزادار کرد. این خبر تلخ، ما را به ٥٤ سال قبل برگرداند؛ زمانی‌که «جمشید عندلیبی» در سن ١٢ سالگی نخستین تمرین موسیقی را نزد استاد «حسن کامکار» فراگرفت و بعدها بیش از نیم قرن، تأثیرش بر موسیقی کُردی و سنتی ایران به‌خوبی آشکار و عیان است.  

در این لحظه غم‌انگیز، ضمن ارج نهادن به خدمات ارزشمند این هنرمند ارزنده به هنر و بخصوص به موسیقی کُردی؛ این درگذشت نابهنگام، ضایعه‌ای بزرگ برای هنر موسیقی قلمداد می‌شود و به مناسبت این غم جانکاه، به خانواده هنرمند و هنرپرور عندلیبی، دوستان، همکاران و همه علاقمندان به موسیقی و هنر تسلیت می‌گوییم و مطمئن هستیم یاد و نام استاد «جمشید عندلیبی» برای همیشه با صدا، سوزِ نی و آوازش جاودان خواهد ماند.   

 عباس غزالی میرخان |  اربیل

تنظیم گزارش از منصور جهانی

بازنشر این مطلب با ذکر منبع «فراتاب» بلامانع است

نظرات
آخرین اخبار