کد خبر: 11907
تاریخ انتشار: 27 آبان 1400 - 16:31
اکران «بی سرزمین» سومین ساخته بلند تورج اصلانی در جشنواره بین‌المللی فیلم «دهوک»

فه‌راتاب - مەنسوور جیهانی: فیلمی سینەمایی "بێنیشتمان" سێیەمین بەرهەمی بڵندی سینەماکاری کورد "توورج ئەسڵانی" لە به‌شی پێشبڕکێی "سینه‌مای کوردی" له هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" نمایش دە‌کرێت.

فیلمی سینەمایی "بێنیشتمان" Landless لە نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد "توورج ئەسڵانی"، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد مووڤی" MAAD Movie و هەروەها بەرهەمی هاوبەشی "ڕەز هەڵکەوت ڕەشید" لە هەرێمی کوردستان، که له یەکەمین نمایشی جیهانی خۆیدا لە بەشی "ئاسۆی سینەمای جیهان" لە سی و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سینەکۆئێست" Cinequest لە وڵاتی ئەمەریکا لە گرینگترین فێستیڤاڵە فیلمە سەربەخۆکانی دنیا و هەروەها فێستیڤاڵی باوەڕپێکراوی ئاکادیمیای ئۆسکار نمایشکرا، لە دووهەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا به ئاماده‌بوونی هه‌ندێک له ستاف و ئه‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی" لە هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" Duhok لە هەرێمی کوردستان دەچێتە سەر پەردەی سینەماکان.
"بێنیشتمان" به ئاماده‌بوونی "توره‌ج ئه‌سڵانی" و هه‌ندێک له ئه‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی له‌وانه: هانی موجتەهیدی، شوان عەتووف، جاهیت شاهین یاڵچین، بوڵەنت کاسێر، ڕێکێش شەهباز، بەنگین عەلی و بەڕۆژ ئاکرەیی له دوو سانسی جیاوازدا واته: له کاتژمێر ٥ی ئێوارێی ڕۆژی چوارشه‌مه ١٧ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٢١ له هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دهۆک و هەروەها له کاتژمێر ٩ی شه‌وی پێنجشه‌مه ١٨ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٢١ له هۆڵی سینەمایی ناوەندی "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک له هه‌رێمی کوردستان نمایش ده‌کرێت.
"بێنیشتمان" لە لایەن کۆمپانیای "تسویر گستر الهە پارسی" (ئێلی ئیمەیج) Eli Image بە بەرپرسیارییەتی خاتوو "ئیلاهە نەوبەخت" لە ئاستی جیهاندا بڵاودەکرێتەوە.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" کە بە یادی "یەڵماز گۆنای" دەرهێنەر ناوداری سینەما و براوەی خەڵاتی چڵە خورمای فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا (1982) و بە مەبەستی پردێکی پەیوەندیی لە نێوان دەرهێنەرە کوردەکان و فیلمسازانی سەرتاسەری جیهان و هەروەها ئاڵووگۆڕی فەرهەنگی نێوان نەتەوە جۆراوجۆرکانی دنیا دامەزراوە؛ هەشتەمین خولی به نمایشی ٩٤ فیلم له سینه‌ماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان"، بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی"، بەشی "ڕوانینێک بە سینەمای جیهان"، بەشی "پانۆڕامای سینەمای کوردی"، بەشی "نمایشی تایبەت" و ... لە ڕۆژانی 15 تا 22ی نۆڤەمبەری 2021 لە هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دهۆک و هەروەها له هۆڵە سینەماییەکانی ناوەندی "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت.
لە "بێنیشتمان" دوایین به‌رهه‌می سینه‌مایی "تووره‌ج ئه‌سڵانی" ده‌رهێنه‌ری نوێخوازیی کوردستان و ئێران؛ تێکه‌ڵاوێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی وڵاتانی تورکیا، سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی و فارسی تیایدا ڕۆڵیان بینیوه.

 

متن خبر به فارسی

 

فراتاب - منصور جهانی: فیلم سینمایی «بی سرزمین» سومین ساخته بلند تورج اصلانی در هشتمین دوره جشنواره بین‌المللی فیلم «دهوک» در اقلیم کردستان عراق به نمایش در می‌آید.

فیلم سینمایی «بی سرزمین» (بینیشتمان) Landless به نویسندگی، کارگردانی و تهیه‌کنندگی تورج اصلانی، تولید کمپانی سینمایی «ماد مووی» MAAD Movie و محصول مشترک «ره‌ز هه‌لکه‌وت ره‌شید» Raz Halkawt Rashid از اقلیم کردستان عراق؛ در اولین نمایش جهانی خود در بخش «چشم انداز سینمای جهان» در سی و دومین دوره جشنواره بین‌المللی فیلم «سینه‌کوئست» Cinequest آمریکا از معتبرترین جشنواره‌های فیلم‌های مستقل دنیا و مورد تأیید آکادمی اسکار به نمایش در آمد و در دومین اکران بین‌المللی خود، با حضور تعدادی از عوامل و بازیگران اصلی‌اش در هشتمین دوره جشنواره بین‌المللی فیلم «دهوک» Duhok در اقلیم کردستان روی پرده می‌رود.
«بی سرزمین» با حضور تورج اصلانی و تعدادی از بازیگران اصلی‌اش از جمله؛ هانی مجتهدی، شوان عطوف، جاهیت شاهین یالچین، بولت کاسِر، ریکیش شهباز، بنگین علی و به‌روژ ئاکره‌یی در دو سانس از جمله؛ در ساعت 17 روز چهارشنبه 26 آبان ماه جاری (17 نوامبر 2021) در سالن «کنگره» دانشگاه دهوک و همچنین در ساعت 21 روز پنجشنبه 27 آبان ماه جاری (18 نوامبر 2021) در سالن سینمایی «دهوک مول» در شهر دهوک در اقليم کردستان به نمایش در می‌آید.
پخش بین‌المللی این اثر سینمایی، به عهده شرکت «تصویر گستر الهه پارسی» (الی ایمیج) به مدیریت الهه نوبخت است.
جشنواره بین‌‌‌المللی فيلم «دهوک» که با یاد «یولماز گونای» کارگردان سرشناس برنده جایزه نخل طلای جشنواره بین‌‌المللی فيلم «کن» فرانسه (1982) و با هدف پل ارتباطی میان کارگردان کُرد و کارگردانان سراسر جهان و همچنین ایجاد تبادل فرهنگی میان ملت‌های مختلف دنیا تأسیس شده است؛ در قالب فیلم‌های بلند سینمایی، کوتاه و مستند در بخش‌های مختلف رقابتی و غیررقابتی از جمله؛ بخش رقابتی «سینمای جهان»، بخش رقابتی «سینمای کُردی»، «چشم‌انداز سینمای جهان»، «پانورامای سینمای کردستان»، بخش «نمایش ویژه» و ... در روزهای 24 آبان ماه جاری تا یکم آذر ماه (15 تا 22 نوامبر 2021) در سالن «کنگره» دانشگاه دهوک و همچنین در سالن‌های سینمایی مرکز «دهوک مول» در شهر دهوک در اقليم کردستان عراق برگزار می‌شود.
در «بی سرزمین» آخرین اثر سینمایی تورج اصلانی كارگردان نوگرای سینمای ایران؛ ترکیبی از بازیگران سرشناس کشورهای ترکیه، سوریه، عراق و اقلیم کردستان در آن، به چهار زبان کُردی، ترکی، عربی و فارسی به ایفای نقش‌ پرداخته‌اند.

نظرات
آخرین اخبار