جشنواره فیلم کوتاه تهران فیلمسازان بزرگی را به دنیا معرفی کرده است | فراتاب
کد خبر: 11886
تاریخ انتشار: 15 آبان 1400 - 11:58
منصور جهانی در گفت‌وگو با خبرگزاری «فرانس پرس» AFP؛

فراتاب: منصور جهانی خبرنگار مستقل و بین‌المللی سینما در گفت‌وگو با خبرگزاری «فرانس پرس» AFP گفت: فیلمسازان بزرگی از سینمای ایران از دل جشنواره بین‌المللی فیلم‌ کوتاه تهران به سینمای جهان معرفی شده‌اند.

منصور جهانی مدیر اخبار خارجی جشنواره بین‌المللی فیلم‌ کوتاه تهران در گفت‌وگو با «سامی کیدز» Sammy Ketz خبرنگار ارشد و باسابقه خبرگزاری «فرانس پرس» AFP گفت: «اصغر فرهادی» برنده دو جایزه اسکار بهترین فیلم خارجی، برنده جایزه خرس طلایی جشنواره بین‌المللی فیلم «برلیناله و جایزه بزرگ جشنواره بین‌المللی فیلم «کن» فرانسه، «بهمن قبادی» برنده جایزه دوربین طلایی جشنواره بین‌المللی فیلم «کن» و دیگر جوایز جشنواره‌های معتبر جهانی و هم‌چنین عضو کنونی آکادمی اسکار، «رضا میرکریمی» دبیر پیشین جشنواره جهانی فیلم فجر، «شهرام مکری» داور بخش «افق‌ها» در جشنواره بین‌المللی فیلم «ونیز» 2021، «مجید برزگر» و دیگر سینماگران سرشناس ایرانی از دل جشنواره بین‌المللی فیلم‌ کوتاه تهران به سینمای جهان معرفی شده‌اند.
وی در مورد اهمیت جشنواره بین‌المللی فیلم‌ کوتاه تهران گفت: این جشنواره نزدیک به 40 سال قدمت دارد و در میان فیلمسازان فیلم کوتاه ایران و جهان از جایگاه ویژه‌ای برخوردار است و همه ساله جدیدترین آثار خود را به این رویداد معتبر سینمایی ارسال می‌کنند. در سال‌های گذشته حدود 4500 اثر به دبیرخانه جشنواره بین‌المللی فیلم‌ کوتاه تهران ارسال می‌شد، اما امسال، بعد از تأیید آکادمی اسکار، دو هزار فیلم بیش‌تر و در مجموع 6402 اثر از کارگردانان سراسر دنیا به این جشنواره ارسال شد.
این خبرنگار مستقل در ادامه افزود: جشنواره بین‌المللی فیلم‌ کوتاه تهران، مهم‌ترین جشنواره خاورمیانه و غرب آسیا برای آثار کوتاه به شمار می‌رود و مورد توجه فیلمسازن فیلم کوتاه جهان است؛ برای نمونه «ریزان یشیلباش» Rezan Yesilbas کارگردان فیلم کوتاه «سکوت» Silent از ترکیه که برنده جایزه نخل طلای بهترین فیلم کوتاه جشنواره بین‌المللی فیلم «کن» فرانسه در سال 2012 است، در دیداری که در همان سال با ایشان در خارج از کشور داشتم، خیلی علاقه‌مند بود که فیلمش در جشنواره بین‌المللی فیلم‌ کوتاه تهران حضور داشته باشد و خوشبختانه این اثر را به جشنواره ارسال کرد و این فیلم شاخص در این رویداد سینمایی به نمایش در آمد و مورد استقبال علاقه‌مندان به سینما هم قرار گرفت.
جهانی در مورد داوران بخش «مسابقه بین‌الملل» سی‌وهشتمین جشنواره بین‌المللی فیلم کوتاه تهران گفت: در این دوره از جشنواره «لیا بلترامی» از ایتالیا برنده جایزه صلح ونیز، به همراه داورانی از کشورهای فرانسه، ژاپن، اتریش و ایران؛ آثار این بخش را داوری کردند.
وی در مورد خصوصیت بارز جشنواره بین‌المللی فیلم کوتاه تهران گفت: در خبری که پیش از برگزاری این جشنواره،
برای رسانه‌های مختلف جهان ارسال کردم، بازتاب‌های فراوانی به دنبال داشت؛ برای نمونه مجله معتبر «ورایتی» Variety به دو نکته مهم اشاره کرده بود، یکی این که جشنواره بین‌المللی فیلم کوتاه تهران، دروازه جوایز اسکار شده است و دوم برگزاری نشست‌های تخصصی بود که هر ساله با حضور اساتید برجسته سینمایی از کشورهای مختلف برگزار می‌شود و امسال هم 12 سینماگر بین‌المللی از جمله؛ دکتر «احمد الستی» استاد دانشگاه ایالتی تگزاس آمریکا، نشست‌های سی‌وهشتمین جشنواره بین‌المللی فیلم کوتاه تهران را به صورت آنلاین برگزار کردند و نکات مهم و کلیدی را به فیلمسازان فیلم کوتاه ارائه دادند.
منصور جهانی در پایان این گفت‌وگو در مورد حضور میهمانان خارجی در سی‌وهشتمین جشنواره بین‌المللی فیلم کوتاه تهران گفت: دو سال است که به دلیل شرایط کرونایی هیچ میهمان خارجی در جشنواره حضور پیدا نکرده است؛ اما امسال با توجه به قرارگرفتن جشنواره بین‌المللی فیلم کوتاه تهران در فهرست فستیوال‌های «اسکار کوالیفاید» OSCAR® qualifying، منتقدان و روزنامه‌نگاران زیادی در جهان، خواهان این بودند که در جشنواره حضور پیدا کنند، اما به دلیل شرایط کرونایی این امکان فراهم نبود که میزبان هیچ میهمان خارجی در جشنواره باشیم.

عکس: عطا طاهرکناره

 

متن مصاحبه به زبان کُردی

مەنسوور جیهانی بۆ ئاژانسی "فڕانس پڕێس": سینەماکارانی گەورەی ئێران لە فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تارانەوە بە سینەمای جیهان ناسێندرا

"مەنسوور جیهانی" پەیامنێری سەربەخۆ و نێودەوڵەتی سینەما لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "فڕانس پڕێس" AFP گوتی: سینەماکارانی گەورەی ئێران و کوردستان لە دڵی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تارانەوە بە سینەمای جیهان ناسێندران.

"مەنسوور جیهانی" بەرپرسی هەواڵە بیانییەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران لە وتووێژ لەگەڵ "سامی کێتز" Sammy Ketz پەیامنێری گەورە و بە ئەزموونی ئاژانسی هەواڵی "فڕانس پڕێس" AFP گوتی: سینەماکاری ناوداری کورد "بەهمەنی قوبادی" هەڵگری خەڵاتی کامێڕای زێڕینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا و خەڵاتە گرینگەکانی فێستیڤاڵە بەرچاوە جیهانییەکان و هەروەها ئەندامی ئێستای ئاکادیمیای ئۆسکار، "ئەسغەر فەرهادی" براوەی دوو خەڵاتی ئۆسکاری باشترین فیلمی بیانی، هەڵگری خەڵاتی ورچی زێڕینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕلینالە" و هەروەها خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"، "ڕەزا میرکەریمی" سەرۆکی پێشووی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی "فەجر"، "شەهرام موکری" دادوەری بەشی "ئاسۆکان" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز"، "مەجید بەرزگەر" و سینەماکارانی دیکەی ناوداری سینەمای ئێران و کوردستان لە دڵی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تارانەوە بە سینەمای جیهان ناسێندراون.

ئەو سەبارەت بە گرینگی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران گوتی: ئەم فێستیڤاڵە نزیکەی ٤٠ ساڵ مێژووی پڕ لە شانازیی هەیە و لە نێوان فیلمسازانی کورتە فیلمی ئێران و جیهاندا پێگەیەکی تایبەتی هەیە و هەموو ساڵێک نوێترین بەرهەمەکانی خۆیان بۆ ئەم ڕووداوە گرینگە سینەماییە ڕەوانە دەکەن. لە ساڵەکانی ڕابردوودا نزیکەی ٤٥٠٠ بەرهەم بۆ نووسینگەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران ڕەوانە دەکرا، بەڵام ئەمساڵ، دوای ئەوەی کە لە لایەن ئاکادیمیای ئۆسکارەوە پەسەندکرا، دوو هەزار فیلم زیاتر و بە گشتیی ٦٤٠٢ بەرهەم لە لایەن دەرهێنەرانی سەرتاسەری دنیاوە بۆ ئەم فێستیڤاڵە ناردرا.

ئەم پەیامنێرە سەربەخۆیە لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران، گرینگترین فێستیڤاڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ بەرهەمە کورتەکان دێتەئەژمار و سەرنجی فیلمسازانی کورتە فیلمی جیهانی بۆلای خۆی ڕاکێشاوە؛ بۆ نموونە سینەماکاری کورد "ڕێزان یێشیلباش" Rezan Yesilbas دەرهێنەری کورتە فیلمی "بێدەنگ" Silent لە سینەمای تورکیا کە بەم بەرهەمە توانی خەڵاتی چڵە خورمای زێڕینی باشترین کورتە فیلمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا لە ساڵی ٢٠١٢ بەدەستبێنێت، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێزیان لە هەمان ساڵدا کە لە دەرەوەی وڵات پێکەوە بوومان، زۆر هۆگریی ئەوە بوو کە فیلمەکەی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران ئامادەبێت و خۆشبەختانە ئەم بەرهەمەی بۆ فێستیڤاڵ نارد و ئەم فیلمە کوردییە درەوشاوەیە لەم ڕووداوە سینەماییەدا نمایشکرا و لە لایەن هۆگرانی هونەریی سینەماوە پێشوازییەکی بێوێنەی لێکرا.

جیهانی سەبارەت بە دادوەرانی بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" سی و هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران گوتی: لەم خولەی فێستیڤاڵدا "لیدا بێلتڕامی" لە وڵاتی ئیتالیا براوەی خەڵاتی "ئاشتی ڤێنیز"، بە هاوڕێیەتی لەگەڵ دادوەرانێک لە وڵاتانی فەڕەنسا، ژاپۆن، نەمسا و ئێران؛ بەرهەمەکانی ئەم بەشەیان هەڵسەنگاند.

ئەو سەبارەت بە تایبەتمەندیی بەرجەستەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران گوتی: لە هەواڵێکدا کە پێش لە بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە، بۆ دەزگا ڕاگەیاندنە جۆراوجۆرەکانی جیهان ناردم، ڕەنگدانەوەی یەگجار زۆریی بەدواوە بوو؛ بۆ نموونە گۆڤاری گرینگی نێودەوڵەتی "وڕایتی" Variety ئاماژەی بە دوو خاڵی گرینگ کردبوو، یەکەمیان ئەوە بوو کە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران، بۆتە درگای خەڵاتەکانی ئۆسکار و دووهەم بەڕێوەچوونی کۆڕ و کۆبوونەوە پسپۆڕانەکان بوو کە هەر ساڵە بە ئامادەبوونی مامۆستایانی شارەزای سینەما لە وڵاتانی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت و ئەمساڵیش ١٢ سینەماکاری نێودەوڵەتی لەوانە: دکتۆر "ئەحمەد ئەلەستی" مامۆستای زانکۆی ویلایەتی تێگزاسی ئەمەریکا، ڤۆرکشۆپەکانی سی و هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تارانیان بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەبرد و خاڵە گرینگ و تایبەتەکانیان بە فیلمسازانی کورتە فیلم ئاراستە کرد.

"مەنسوور جیهانی" لە کۆتایی ئەم وتووێژەدا سەبارەت بە ئامادەبوونی میوانانی بیانی لە سی و هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران گوتی: دوو ساڵە کە بە هۆی باروودۆخی کۆڕۆناوە هیچ میوانێکی بیانی لە فێستیڤاڵ ئامادەنەبووە؛ بەڵام ئەمساڵ بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران چۆتە لیستی فێستیڤاڵەکانی "ئۆسکار کوالیفاید" OSCAR® qualifying، زۆربەی ڕخنەگران و ڕۆژنامەنووسانی جیهان، خوازیاریی ئەوەبوون کە لە فێستیڤاڵدا ئامادەبن، بەڵام بە هۆی باروودۆخی پەتای کۆڕۆناوە ئەم دەرفەتە نەڕەخسرا کە لە فێستیڤاڵ، خانەخێوی هیچ میوانێکی بیانی بین.

فۆتۆکان: عەتا تاهیرکەنارە

کلید واژه ها :
نظرات
آخرین اخبار