کد خبر: 12364
تاریخ انتشار: 16 بهمن 1402 - 10:44
راهنما و شروط شرکت در جایزه‌ی ادبی کال

خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ

فه‌راتاب: ساڵانە لە جیهاندا بە پێوانە جیاوازەکان، گەلێک خەڵات بە بەرهەمە ئەدەبییەکان دەدرێت، ئاساییە هەر کام لەو خەڵاتانە، ئامانج و پێودانگی خۆیان هەبێت. ئەدەبیاتی کوردی لەبەر بێ پشتیوانی و لەپەراوێز بوونی زمانی کوردی، زۆر جار تا ڕادەی نەبوون، لە مەیدان و دەرفەتە ئەدەبییە دیار و بە بایەخەکان دوور و بێبەش بووە. لە ئاستی ناوخۆیشدا، دەکرا لە چەندین ملوێن ئاخێوەری کورد، هەزارانی ببنە بەردەنگی، مخابن ئەمەش نەلواوە و نەکراوە، ئەدەبیاتی کوردی سەرەڕای گرفتەکانی، بەردەوام مەیلی بە ئەوە بووە لە پێوەندی دوولانەی لەگەڵ کۆمەڵگای کوردی و مەیدانە ئەدەبییەکان لە گەشە و هەڵکشاندا بێت. خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ، بە مەبەستی دروستکردنی وزە و دەرفەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەدەبیاتی کوردی، دۆزینەوەی بەهرە تازەکان و ستایش و ئەمەگ نواندن بۆ توانا بەردەوامەکان، دەیهەوێت یەکەمین بانگەوازی خۆی ڕابگەیەنێت. ئەم خەڵاتە وێڕای پاڵپشتی لە لایەن ژمارێک ناوەندی چاپی کتیب و کەسایەتیی فەرهەنگی و ئەدەبییەوە، خەڵاتێکی سەربەخۆیە و سەر بە هیچ لایەنێکی دەوڵەتی و سیاسی نییە. تەنیا داهێنان، ئەدەبیات و زمانی کوردی بۆی مەبەست و گرنگە. خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ ساڵانە بەڕێوە دەچێت و دوو بەشی کتێبی چاپکراو و بەرهەمی چاپ نەکراو لەخۆ دەگرێت.

 

مەرجەکانی بەشداریکردن لە خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ:

  • زمانی سەرەکی خەڵات کوردییە بە گشت زاراوەکانیەوە.
  • خەڵاتی کاڵ لە سێ ژانری شیعر، چیرۆک و ڕۆماندا براوەکان دیاری دەکات.
  • خەڵاتی کاڵ هەم کتێبی چاپ‌کراو لە خۆ دەگرێت و هەم ئەو بەرهەمانەی کە تا ئێستا چاپ نەکراون و لە دوای وەرگرتنی خەڵات لە لایەن لیژنەوە وەک کتێب لە چاپ‌دەدرێن.
  • بەرهەمەکان دەبێ لە ئاست و قەبارەی کتێبدا بن واتە بەرهەمی چەند لاپەڕەیی ناگرێتەوە.
  • بەشداربووان دەتوانن کتێبە چاپکراوەکانیان پۆست بکەن و هەروەها دەقی بەرهەمە ئامادەکانیان کە چاپ نەکراوە بە شێوەی pdf و بە ئیمەیل بنێرن.
  • ناوی خوازراو وەرناگیرێت و نووسەران بە ناوی خۆیانەوە بەشدار دەبن.
  • هەر نووسەرێک دەتوانێت تاقە بۆ یەک بەشی خەڵات بەرهەم بنێرێت.
  • ناوی ئەندامانی لیژنەی داوریکردن، لەگەڵ ناوی سەرکەوتووان، لە کۆتایی خەڵاتدا ڕادەگەیەندرێت.
  • ئەم خەڵاتە لە خولی یەکەمدا بەرهەمی دوو ساڵ لەوە پێش واتە لە ٢٠٢٢وە تا ئێستە لە خۆ دەگرێت.
  • مۆلەتی ناردنی بەرهەم، تا نەورۆزە و  دەکرێ نووسەران یان ناوەندەکانی بڵاوکردنەوە بەرهەمەکان بنێرن. (https://s8.uupload.ir/files/img_20240126_193936_178_sbq.jpg)

 

رێگەکانی پێوەندی‌گرتن:

  • ژمارە مۆبایل ٠٠٩٨٩١٢٩٧٤٣١٩٨    
    ئیمەیل kallprize2023@gmail.com
  • ناونیشان: کوردستان. سنە. چوار رێیانی سەفەری. کۆڵانی تووتی. پلاکی ژمارە ٤. بینای کافە کتێبی کاڵ 
    کودی پۆستی: ٦٦١٣٨٥٣٨١١
  • آدرس: کردستان. سنندج. چهارراه صفری. کوچە طوطی. پلاک ٤. ساختمان کافە کتاب کال. کد پستی: ٦٦١٣٨٥٣٨١١

 

جایزە ادبی کال

 

 سالانە در سطح جهان با توجە بە معیارهای متفاوت، جایزەهای ادبی بسیاری بە آثار ادبی تعلق می‌گیرد. هر کدام از این جایزەها نیز اهداف و معیارهای خاص خود را دارند. ادبیات کردی بە دلیل عدم حمایت و در حاشیە قرار گرفتن زبان کردی، بسیاری از اوقات از فرصت های ادبی موجود و ارزشمند محروم شدە و از میادین دور ماندە است. در سطح منطقەای نیز، این امکان وجود داشت کە با توجە بە وجود چندین ملیون نفر کرد زبان، هزاران مخاطب پیداکند کە متاسفانە این امر نیز مهیا نگشت. ادبیات کردی علی رغم تمام موانع و مشکلات  هموارە آرزومند بودە است کە پیوندی دوجانبە با جامعە کرد و محافل ادبی داشتە باشد و در مسیر رشد و سیر صعودی باقی بماند. 

جایزە ادبی «کال» با هدف ایجاد فرصت چاپ و انتشار ادبیات کردی، یافتن استعدادهای تازە و ستایش و قدرشناسی در برابر توانایی و استمرار امر نوشتن، نخستین فراخوان خود را اعلام می دارد. 

این جایزە همزمان کە حمایت و پشتیبانی شماری از ناشران و مراکز پخش کتاب و انجمن های ادبی و شخصیت های فرهنگی و ادبی را همراه خود دارد، جایزەای است مستقل و وابستە بە هیچ جریان و دیدگاه دولتی و سیاسی  نیست. این جایزە خلاقیت، ادبیات و زبان کردی را پاس می دارد.

جایزە ادبی کال امیدوار است کە بتواند هر سال این جایزە را برگزار کند و در نخستین سال اعلام موجودیت خود ، در دو بخش کتابهای چاپ شدە و کتابهای چاپ  نشده بە فعالیت می پردازد.

 

شروط شرکت در جایزە ادبی کال

  • زبان اصلی جایزە، زبان کُردی است.
  • جایزه ادبی کال در نخستین دورە خود به سە ‌ژانر شعر، داستان و رمان اعطا خواهد شد.
  • جایزە ادبی کال، هم کتابهای چاپ شدە را داوری خواهد کرد و هم کتابهایی کە تاکنون منتشر نشدەاند و پس از اعطای جایزە از طرف هیات داوری، در فرمت کتاب چاپ خواهند شد.
  • هر کدام از اثار باید قابلیت چاپ بە صورت یک کتاب را داشتە باشند و نوشتەهایی را کە تنها چند صفحە باشند، نمی‌پذیرد. 
  • شرکت کنندگان می‌توانند کتابهای چاپ شدە را بە صورت پستی ارسال کنند .همچنین آثار منتشر نشدە را نیز در فرمت pdf بە ایمیل ذکر شدە بفرستند.
  • اسم مستعار شرکت کنندگان قابل پذیرش نیست و نویسندگان باید با نام حقیقی خود اثر را ارسال کنند.
  • هر نویسندە می تواند تنها در یک بخش جایزە کاندید شود.
  • اسامی داوران محرمانە خواهد بود و در پایان ، همراه با نام برندگان جایزە اعلام خواهد شد.
  • این جایزه در نخستین دورە خود، آثار منتشر شدە تا سال ٢٠٢٠را در بر خواهد گرفت.
  • مهلت ارسال آثار تا پایان نوروز١٤٠٣ خواهد بود (١/٤/٢٠٢٤)

  

راه‌های ارتباط :

  • ٠٠٩٨٩١٢٩٧٤٣١٩٨   موبایل   
  •  kallprize2023@gmail.com ایمیل
  • آدرس: کردستان. سنندج. چهارراه صفری. کوچە طوطی. پلاک ٤. ساختمان کافە کتاب کال. کد پستی: ٦٦١٣٨٥٣٨١١


نظرات
آخرین اخبار