کد خبر: 12158
تاریخ انتشار: 6 تیر 1401 - 17:06
دومین دوره جشنواره فیلم کُردی «مسکو» در کشور روسیه برگزار می‌شود

فه‌راتاب - مه‌نسوور جیهانی: دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" بە نمایشی بەرهەمی سینەماکارانی 8 وڵاتی جیهان لە شارەکانی مۆسکۆ و سەن پتێرزبوورگ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بەڕێوەدەچێت.

دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" MKFF بە بەرپرسیاریی خاتوو "گولیزەر گەردەن زەری" Gulizer Gerdenzeri، بە مەبەستی ڕەنگدانەوەی فەرهەنگ و مێژووی کوردەکان و هەروەها ژیانی مۆدێڕنی ئەم نەتەوەیە، بە چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە نمایشی 54 فیلمی بڵندی سینەمایی، بەڵگەفیلم و کورتە فیلم لە سینەماکارانی 8 وڵاتی جیهان و هەروەها بە پشتیوانی "کارۆ ئاڕت" KARO.Art لە ڕۆژانی 29ی جوون تا 12ی جوولای 2022 لە هۆڵەکانی ناوەندی سینەمایی "ئۆکتیابر" Oktyabr و لە شاری مۆسکۆ و لە سینەما KARO 11 Ohta لە شاری سەن پتێرزبوورگ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بەڕێوەدەچێت.

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" Moscow لە ڕیزبەندی فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلم دایە کە لە لایەن وەزارەتی فەرهەنگی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا و بە واژۆی "ئۆ. بی. لیۆبیمۆڤا" O.B. Lyubimova وەزیرەی کەلتووری ئەم وڵاتە گەیشتووە و بە نامەی فەرمی ژمارە 1692 ڕێکەوتی 24ی دیسەمبەری 2020 لە چوارچێوەی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا لە ساڵی 2022 بەڕێوەدەچێت.

بەرپرسانی دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە ڕاگەیێندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: ئەمە ڕووداوێکی کەلتووری سەرسووڕهێنەرە بۆ هەموو لایەنگرانی فیلم و هەروەها بۆ کوردانی ڕووسیا و هەموو ئەو کەسانەی کە سەبارەت بە چارەنووسی ئەم خەڵکە قارەمانە بێکاردانەوە نین. فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" بەرزتر لە سیاسەت و مەزهەب دەڕوانێت و چاو لە سینەما وەکوو هونەرێکی بنەڕەتی و کەرەسەتەیەکی گرینگ بۆ گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان دەکات و سەبارەت بەو زانیاریی پێویست دەبەخشێت.

بەرهەمەکانی ئامادەبوو لەم فێستیڤاڵە، پێشکەش بە چارەنووس، مێژوو، خەباتی سەخت و بەرخۆدانی کوردەکان کراوە و بە زمانی سەرەکی و بە ژێرنووسی ڕووسی پیشان دەدرێن. هۆگران لەگەڵ کەلتوور و زمانی نەتەوەیی خەڵکی باستان و هەروەها مێژوو و دابوونەریتەکانی سەدان ساڵە و خەباتەکانی ئەوان ئاشنا دەبن. ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەم ڕووداوە سینەماییە ڕۆژی چوارشەمە 29ی جوونی 2022 لە ناوەندی سینەمایی "ئۆکتیابر" Oktyabr لە شاری مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت.

فێستیڤاڵی ئەمسال، بە هەشتاو پێنجەمین ساڵیادی لە دایکبوونی ئەفسانەی سینەمای کوردستان "یەڵماز گۆنای"یە Yilmaz Guney دەرهێنەری ناوداری کورد تەرخانکراوە. فیلمی دەستپێکی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ"ی 2022 تایبەتە بە پیشاندانی فیلمی هەرمانی گۆنای واتە "ڕێگا" The Road کە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا لە ساڵی 1982 خەڵاتی گەورە و گرینگی چڵە خورمای زێڕینی ئەم ڕووداوە بەنرخە سینەماییەی بەدەستهێنا.

بەرنامەی پێشبڕکێی فێستیڤاڵ، فیلمەکانی ئەو 8 وڵاتە لە خۆدەگرێت کە لە لایەن دەرهێنەرەکانیانەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا سازکراون.

فێستیڤاڵە فیلمە کوردییەکان ساڵانێکە کە لە پێتەختەکانی ئەورووپا و جیهان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت. لە ساڵی 2022 ئەمە دووهەمین ساڵە کە شاری مۆسکۆ درگاکانی خۆی دەکاتەوە و دەرفەتێکی بێوێنە بۆ بینینی باشترین فیلمەکانی دەرهێنەرانی کورد دەر’ەخسێنێت. هەروەها ئەم خولەی فێستیڤاڵ، هەلێکی تایبەتە بۆ بینینی کۆمەڵێک فیلم لە بەرنامەکانی فێستیڤاڵ، هاوکات لەگەڵ شاری مۆسکۆ لە سینەما KARO 11 Ohta لە شاری سەن پتێرزبوورگ.

ئەم فێستیڤاڵە لە ڕێگای پیشاندانی ئەو فیلمانەی کە تایبەتە بە بابەتی کورد و کوردستان، بە گەشەسەندنی سینەمای نێودەوڵەتی، پاراستنی شووناسی نەتەوەیی و زمانی دایکی کوردەکان و هەروەها دەرفەتێکە بۆ یارمەتیدان و بە هاوبەشدانانی میراتی مێژوویی و کەلتووری خۆمان لەگەڵ نەتەوەکانی دیکەی دانیشتووی ڕووسیا.

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە لایەن وەزارەتی کەلتوور لە ڕیزبەندی فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلمی بەڕێوەچوو لە فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بۆ ساڵی 2022 جێگایەکی تایبەتی بۆ دیاریی کراوە.

 

گزارش به فارسی

 

فراتاب - منصور جهانی ـ دومین دوره جشنواره فیلم کُردی «مسکو» با نمایش آثار سینماگران 8 کشور جهان در سالن‌های مرکز سینمایی نمادین «اکتیابر» در شهرهای مسکو و سن‌پترزبورگ در کشور فدراسیون روسیه برگزار می‌شود.

دومین دوره جشنواره فیلم کُردی «مسکو» MKFF با مدیریت «گولیزر گردن زری» Gulizer Gerdenzeri، با هدف انعکاس فرهنگ و تاریخ کُرد و همچنین زندگی مدرن این ملت، با نظارت وزارت فرهنگ و هنر و جوانان (روشنبیری و لاوان) حکومت اقلیم کردستان عراق، با نمایش 54 فیلم بلند، مستند و کوتاه از کارگردانان کُرد کشورهای ایران، ترکیه، سوریه، اقلیم کردستان عراق و سایر کشورهای جهان و همچنین با حمایت «کارو آرت» KARO.Art از روزهای 8 تا 22 تیر ماه جاری (29 ژوئن تا 13 ژوئیه 2022) در سالن‌های مرکز سینمایی نمادین «اکتیابر» Oktyabr در شهر مسکو و در سینما KARO 11 Ohta در شهر سن‌پترزبورگ در کشور فدراسیون روسیه برگزار می‌شود.
جشنواره فیلم کُردی «مسکو» Moscow در لیست جشنواره‌های بین‌المللی فیلم قرار گرفته که توسط وزارت فرهنگ فدراسیون روسیه و به امضای «اُ. بی. لیوبیمووا» O.B. Lyubimova وزیر فرهنگ این کشور رسیده است و با دستور نامه شماره 1692 مورخ 24 دسامبر 2020 در قلمرو فدراسیون روسیه در سال 2022 برگزار می‌شود.
مسئولان برگزاری دومین دوره جشنواره فیلم کُردی «مسکو» در بیانیه مطبوعاتی اعلام کردند: این یک رویداد فرهنگی شگفت‌انگیز برای همه دوستداران فیلم و همچنین برای کردهای روسیه و همه کسانی است که نسبت به سرنوشت این مردم قهرمان بی‌تفاوت نیستند. جشنواره فیلم کردی «مسکو» به فراتر از سیاست و مذهب می‌اندیشد و به سینما به‌عنوان یک هنر اساسی و ابزاری مهم برای تغییرات اجتماعی می‌نگرد و درباره آن اطلاع‌رسانی می‌کند.
آثار حاضر در جشنواره، به سرنوشت، تاریخ و مبارزه سخت کردها تقدیم شده و به زبان اصلی با زیرنویس روسی نمایش داده می‌شوند. مخاطبان با فرهنگ و زبان ملی مردم باستان و همچنین تاریخ و سنت‌های چند صد ساله و مبارزات کنونی آن آشنا می‌شوند. مراسم افتتاحییه این رویداد سینمایی در روز چهارشنبه 8 تیر ماه جاری (29 ژوئن 2022) در مرکز سینمایی «اکتیابر» در شهر مسکو برگزار می‌شود.
جشنواره امسال، به هشتاد و پنجمین سالگرد تولد اسطوره سینمای کُردستان «یلماز گونی» کارگردان معروف کُردِ ترک‌تبار اختصاص دارد. فیلم افتتاحییه جشنواره فیلم کردی «مسکو» سال 2022 به فیلم افسانه‌ای گونی «راه» The Road اختصاص دارد که در نسخه کامل برنده جشنواره بین‌المللی فیلم «کن» در سال 1982 روی پرده می‌رود.
برنامه رقابتی جشنواره، شامل فیلم‌هایی از 8 کشور است که توسط کارگردانانی از خاورمیانه و اروپا ساخته شده‌اند.
جشنواره‌های فیلم کُردی سال‌هاست که در پایتخت‌های اروپا و جهان با موفقیت برگزار می‌شوند. در سال 2022 این دومین سالی است که مسکو درهای خود را باز می‌کند و فرصت بی‌نظیری برای دیدن بهترین فیلم‌های کارگردانان کُرد را ارائه می‌دهد. همچنین این دوره از جشنواره، فرصت ویژه‌ای برای دیدن فیلم‌هایی از برنامه جشنواره همزمان با مسکو، در سینما KARO 11 Ohta در شهر سن‌پترزبورگ را فراهم می‌نماید.
این جشنواره از طریق نمایش فیلم‌هایی اختصاص داده شده به موضوع کُرد و کُردها، به توسعه سینمای بین‌المللی، حفظ هویت ملی و زبان مادری کردها و همچنین فرصتی برای به اشتراک گذاشتن میراث تاریخی و فرهنگی خود با سایر ملل ساکن در روسیه کمک می‌کند.
جشنواره فیلم کُردی «مسکو» توسط وزارت فرهنگ در فهرست جشنواره‌های بین‌المللی فیلم برگزار شده در فدراسیون روسیه برای سال 2022 گنجانده شده است.

نظرات
آخرین اخبار