پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنێکی زانستی | فراتاب
کد خبر: 11983
تاریخ انتشار: 26 اسفند 1400 - 18:38
عباس غزالی: انتشار پژوهشنامه ادبیات کُردی یک رویداد مهم فرهنگی-علمی است

فراتاب: عباس غزالی فعال فرهنگی در اقلیم کردستان عراق: انتشار پژوهشنامه ادبیات کُردی در دانشگاه کردستان ایران یک رویداد تاریخی و مهم است. او در پیامی که نسخه‌ای از آن بدست فراتاب رسیده است اینچنین نوشته است:

ڕۆژی 14/3/2022 رۆژێکی گەش و هیوابەخشە لە مێژووی زمان و ئەدەبیاتی کوردی. لەم ڕۆژەدا بۆ یەکەم جارە لە جیهاندا گۆڤارێکی کوردی بە ناوی (پژوهشنامه ادبیات کُردی) ببێتە خاوەن تایبەتمەندیی ئیمپەکت فاکتۆر (IF). ئەم گۆڤارە زانستییە جگە لەوەی لە هەر چوار پارچەی کوردستان یەکەمین گۆڤارە کە بە زمانی کوردی توانیویەتی ئەم تایبەتمەندییە وەربگرێت، دەبێتە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو و لە ڕووی زانستیەوە متمانەی جیهانیی هەیە و زمانی کوردیشی بردە ڕیزی زمانێکی زانستی لە جیهان.

ئەم کارە بەهادارە دەرئەنجامی شەونخوونی دڵسۆزانە و نیشانەی ئەڤینی پسپۆڕانە بۆ زمانی کوردی. هەر کوردێکی تێگەیشتوو شانازی بەم کارە دەکات و ڕوحی خانی و هەژار و حاجی قادریش بەم سەرکەوتنە زانستییە شاد دەبێت. جێی خۆیەتی لێرەدا سوپاسی بەشی ئەدەبیاتی کوردی لە زانکۆی کوردستان (سنە) بکەین و بە تایبەتی سوپاسی تێکۆشانی بەڕێز دکتۆر بەختیار سەجادی دەکەین.

بەو هیوایەی زمان و ئەدەبیاتی کوردی وەک زمانێکی زیندوو و شایان بە جیهانیی بکرێت.

عەباس غەزالی

 

نظرات
آخرین اخبار