کد خبر: 11809
تاریخ انتشار: 22 شهریور 1400 - 13:15
مەنسوور جیهانی
گزارش تصویری اختصاصی از موفقیت فیلم زاولا در جشنواره ونیز

فه‌راتاب - مەنسوور جیهانی: فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد "ئەرسەلان ئەمیری" خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی "هەفتەی ڕخنەگران" و خه‌ڵاتی "ڕخنەگرانی نێودەوڵەتی فیلم" واته "فیپێڕشی" لە سی و شەشەمین خولی "هەفتەی ڕخنەگران"ی "ڤێنیز" به‌ده‌ستهێنا.

ڕێوڕه‌سمی کۆتایی بەشی پێشبڕکێی سی و شەشەمین خولی "هەفتەی ڕخنەگران" Critics' Week له حه‌فتا و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" Venice به ئاماده‌بوونی هەندێک لە ستافی سەرەکی فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" Zalava له‌وانه: "ئەرسەلان ئەمیری" ده‌رهێنه‌ر، خاتوو "سەمیرا بەرادەری" و "روحوڵڵا بەرادەری" بەرهەمهێنانی ئه‌م فیلمه، "ئایدا پەناهەندە" یه‌کێک له سیناریۆنووسان، "نەوید پوورفەرەج"، "پووریا ڕەحیمی سام" و خاتوو "هودا زەینوالعابدین" ئه‌کته‌رانی ئه‌م به‌رهه‌مه کوردییه، کاتژمێر ٦ی ئێوارێی شه‌وی هه‌ینی ڕابردوو ١٠ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٢١ به کاتی ئه‌ورووپا لە شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتالیا به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌م فیلمه کوردییه‌ توانی به سه‌رکه‌وتووییه‌وه خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی "هەفتەی ڕخنەگران" و ‌هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی "ڕخنەگرانی نێودەوڵەتی فیلم" (فیپێڕشی) FIPRESCI واته فیدڕاسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕخنه‌گرانی فیلم به‌ده‌ستبێنێت.

له وتاری ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی به‌شی پێشبڕکێی سی و شەشەمین خولی "هەفتەی ڕخنەگران"ی ئەم فێستیڤاڵه گرینگه‌ پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهاندا هاتووه: "ئەندامانی لێژنەی دادوەران، که‌وتنه‌ژێر کاریگه‌ریی مامۆستایانه‌ی ده‌رهێنه‌ر له خوڵقاندنی یه‌که‌مین به‌رهه‌می سینه‌مایی خۆی. ده‌رهێنه‌ر، شاره‌زایانه به که‌ڵکوه‌رگرتن له هه‌سته جیاوازه‌کان له‌م فیلمه‌دا په‌یامێکی به‌هێز له به‌رانبه‌ر نه‌زانین و کۆنه‌په‌ره‌ستی نیشانی بینه‌ر ده‌دات که له‌م ڕۆژه تایبه‌تانه‌دا گرینگییه‌کی بێوێنه‌ و کاریگه‌ری هه‌یه."

هه‌روه‌ها له ڕێوڕه‌سمی کۆتاییدا، خه‌ڵاتی "ڕخنەگرانی نێودەوڵەتی فیلم" واته "فیپێڕشی" FIPRESCI کە له لایەن یەکێتی ڕخنەگرانی سینەمای ئیتالیا SNCCI بەڕێوەدەچێت له نێوان ته‌واویی به‌رهه‌کانی هه‌ر ٤ به‌شی 78مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" به فیلمی "زاڵاوا" له به‌شی "هەفتەی ڕخنەگران" و هه‌روه‌ها به ‌فیلمی سینه‌مایی L’evenement له ده‌رهێنانی "ئادرێی دیوان" Audrey Diwan له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا له بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه به‌خشرا.

فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" لە یەکەمین نمایشی جیهانی لە سێ سانسی جیاوازدا لە بەشی پێشبڕکێی سی و شەشەمین خولی "هەفتەی ڕخنەگران" چووە سەر پەردەی سینەماکان و له لایه‌ن بینه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه گرینگه‌ و هه‌روه‌ها ‌‌ڕخنه‌گرانی سینه‌ماییه‌وه پێشوازییه‌کی بێوێنه‌ی لێکرا

فیلمی کوردی "زاڵاوا" بۆ بەدەستهێنانی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی "هەفتەی ڕخنەگران"ی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" لەگەڵ 6 فیلمی سینەمایی لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له ڕکابەرییدابوو.

یەکەمین ئەزموونی سینەمایی "ئەرسەلان ئەمیری" بە پشتیوانی "فڕۆم فیلمی هۆنگ کۆنگ" HAF، "مالی فیلمی کۆریای باشوور" KOFIC، بەشداریی ڕێکخراوەی سینەمایی "فاڕابی" ئێران و هەروەها دانانی سەرمایەی کۆمپانیای سینەمایی "تووبا فیلم" Touba Film بەرهەمهاتووە و لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی به‌لجیکیی "لێوێلک" LevelK لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە.

78مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" بە ناونیشانی کۆنترین فێستیڤاڵی سینەمایی جیهان، بە سەرۆکایەتی "ئالبێرتۆ باربێرا" Alberto Barbera بە نمایشی کۆمەلێک فیلم لە دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە ڕۆژانی ١ تا ١١ی سێپتەمبەری 2021 لە وڵاتی ئیتالیا به‌ڕێوه‌چوو.

گزارش به زبان فارسی

فراتاب - منصور جهانی ـ فیلم سینمایی «زالاوا» به کارگردانی «ارسلان امیری»، برنده «جایزه بزرگ» بهترین فیلم بخش مسابقه سی و ششمین دوره «هفته منتقدین» و جایزه «فیپرشی» هفتاد و هشتمین دوره‌ جشنواره بین‌المللی فیلم «ونیز» ایتالیا شد.
مراسم اختتامییه بخش مسابقه سی و ششمین دوره «هفته منتقدین» Critics' Week در هفتاد و هشتمین دوره جشنواره بین‌المللی فیلم »ونیز« Venice با حضور تعدادی از عوامل اصلی فیلم سینمایی «زالاوا» Zalava از جمله؛ «ارسلان امیری» کارگردان، «روح‌الله برادری» و «سمیرا برادری» تهیه‌کنندگان این اثر، «آیدا پناهنده» از نویسندگان فیلمنامه، «نوید پورفرج»، «پوریا رحیمی‌سام» و «هدی زین‌العابدین» بازیگران اصلی این اثر سینمایی در ساعت 18 دیروز جمعه 19 شهریور ماه جاری (10 سپتامبر 2021) در شهر ونیز در کشور ایتالیا برگزار شد و توانست «جایزه بزرگ» بهترین فیلم بخش مسابقه سی و ششمین دوره «هفته منتقدین» و جایزه «فیپرشی» هفتاد و هشتمین دوره‌ جشنواره بین‌المللی فیلم «ونیز» را از آن خود کند.
در بیانیه هیئت داوران بخش «هفته منتقدین» که از سوی اتحادیه منتقدان سینمای ایتالیا SNCCI برگزار می‌شود در مورد فیلم سینمایی «زالاوا» آمده است: «هیئت داوران، تحت تأثیر توانایی استادانه کارگردان در خلق اولین اثر سینمایی خود قرار گرفت. کارگردان، ماهرانه با بهره‌گیری از احساسات متفاوتی در فیلم، پیام قدرتمندی در تقابل با جهل و خرافه‌گرایی را به تماشاگر می‌رساند که در این روزهای خاص، از اهمیت ویژه‌ای برخوردار است.»
همچنین در این مراسم اختتامییه، جایزه «فیپرشی» FIPRESCI توسط فدراسیون بین‌المللی منتقدان فیلم از میان تمامی آثار ارائه شده به هر چهار بخش هشتاد و هفتمین دوره فستیوال بین‌المللی فیلم ونیز، به فیلم‌ سینمایی «زالاوا» در بخش «هفته منتقدین» و نیز به فیلم L’evenement به کارگردانی «آدری دیوان» Audrey Diwan از فرانسه در بخش اصلی اهدا شد.
فیلم سینمایی «زالاوا» در نخستین نمایش جهانی خود در سه سانس مختلف در بخش مسابقه سی و ششمین دوره «هفته منتقدین» جشنواره بین‌المللی فیلم «ونیز» روی پرده رفت و مورد استقبال تماشاگران حاضر در این رویداد معتبر و رده الف سینمای جهان و همچنین منتقدان و نویسندگان سینمایی قرار گرفت.
نخستین تجربه سینمایی «ارسلان امیری» در مقام کارگردان، با حمایت فروم فیلم هنگ‌کنگ HAF، خانه فیلم کره جنوبی KOFIC و مشارکت بنیاد سینمایی فارابی و سرمایه‌گذاری «طوبی‌فیلم» تهیه‌ شده است و توسط کمپانی بین‌المللی «لیولک» LevelK در سطح جهان پخش می‌شود.
هفتاد و هشتمین دوره‌ جشنواره بین‌المللی فیلم »ونیز« به‌عنوان قدیمی‌ترین رویداد سینمایی جهان به ریاست «آلبرتو باربرا» Alberto Barbera وبا نمایش آثاری از کارگردانان کشورهای مختلف جهان در بخش‌‌های رقابتی و غیرقابتی از روزهای 10 تا 20 شهریور ماه جاری (1 تا 11 سپتامبر 2021) در شهر ونیز در کشور ایتالیا برگزار شد.  

 

بازنشر این مطلب با ذکر منبع «فراتاب» بلامانع است

برای دیدن تصاویر در اندازه واقعی بر روی آنها کلیک کنید

نظرات
آخرین اخبار