«نانی پیرۆز»ی رەحیم زەبیحی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک نمایش ده‌کرێت | فراتاب
کد خبر: 11908
تاریخ انتشار: 27 آبان 1400 - 16:34
«نان مقدس» ساخته رحیم ذبیحی در جشنواره بین‌المللی فیلم «دهوک» روی پرده می‌رود

فه‌راتاب -مەنسوور جیهانی: به‌ڵگه‌فیلمی "نانی پیرۆز" لە دەرهێنانی ڕه‌وانشاد"رەحیم زەبیحی" و لە بەرهەمهێنانی "توورەج ئەسڵانی"، لە به‌شی پێشبڕکێی "سینه‌مای کوردی" له هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" نمایش دە‌کرێت.

بەڵگەفیلمی "نانی پیرۆز" (نان مقدس) Holy Bread دوایین بەرهەمی سینەماکاری کۆچکردووی کورد "رەحیم زەبیحی"، لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری ناوداری کورد "توورەج ئەسڵانی" و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی" MAAD Movie؛ دوای به‌شداریی فێستیڤاڵه گرینگه جیهانییه‌کان و به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین خه‌ڵاتی پڕبایخ، لە نوێترین و ده‌یەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا به‌ ئاماده‌بوونی "توورەج ئەسڵانی" بەرهەمهێنه‌ر و "ئیلاهە نەوبەخت" بڵاوکه‌ره‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م به‌رهه‌مه کوردییه لە دوو سانسی جیاوازدا له‌وانه: کاتژمێر 5ی ئێوارێی ڕۆژی پێنجشه‌مه ١٨ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٢١ و هه‌روه‌ها لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٢١ له هۆڵی سینەمایی ناوەندی "دهۆک مۆڵ" لە به‌شی پێشبڕکێی "سینه‌مای کوردی" له هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" نمایش دە‌کرێت.

"نانی پیرۆز" لە‌ لایەن کۆمپانیای "تسویر گستر الهە پارسی" (ئێلی ئیمەیج) Eli Image بە بەرپرسیارییەتی خاتوو "ئیلاهە نەوبەخت" لە ئاستی دنیادا بڵاودەبێتەوە.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" Duhok کە بە یادی "یەڵماز گۆنای" دەرهێنەر ناوداری سینەما و براوەی خەڵاتی چڵە خورمای فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا (1982) و بە مەبەستی پردێکی پەیوەندیی لە نێوان دەرهێنەرە کوردەکان و فیلمسازانی سەرتاسەری جیهان و هەروەها ئاڵووگۆڕی فەرهەنگی نێوان نەتەوە جۆراوجۆرکانی دنیا دامەزراوە؛ هەشتەمین خولی به نمایشی ٩٤ فیلم له سینه‌ماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان"، بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی"، بەشی "ڕوانینێک بە سینەمای جیهان"، بەشی "پانۆڕامای سینەمای کوردی"، بەشی "نمایشی تایبەت" و ... لە ڕۆژانی 15 تا 22ی نۆڤەمبەری 2021 لە هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دهۆک و هەروەها له هۆڵە سینەماییەکانی ناوەندی "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک له هه‌رێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

"نانی پیرۆز" له دوایین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" بیست و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دینی ئەمڕۆ" Religion Today لە شاری تڕێنتۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایشکرا و توانی خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی ئەم ڕووداوە گرینگە سینەماییە بەدەستبێنێت.

بیست و چوارەمین خولی ئەم ڕووداوە هونەرییە بە نمایشی فیلمە سینەماییەکان، بەڵگەفیلم و کورتە فیلمەکانی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە ڕۆژانی 22 تا 29ی سێپتەمبەری 2021 لە شاری تڕێنتۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.

متن خبر به فارسی

 

فراتاب - منصور جهانی: فیلم مستند «نان مقدس» به کارگردانی زنده‌یاد رحیم ذبیحی و به تهیه‌کنندگی تورج اصلانی، در بخش رقابتی «سینمای کُردی» در هشتمین دوره جشنواره بین‌المللی فیلم «دهوک» در اقلیم کردستان عراق به نمایش در می‌آید.

فیلم مستند «نان مقدس» (نانی پیروز) Holy Bread آخرین اثر روانشاد رحیم ذبیحی، به تهیه‌کنندگی تورج اصلانی و محصول کمپانی سینمایی «ماد مووی» MAAD Movie؛ بعد از حضور در جشنواره‌های معتبر جهانی و کسب چندین جایزه مهم؛ در جدیدترین و دهمین اکران بین‌المللی خود، با حضور تورج اصلانی تهیه‌کننده و الهه نوبخت پخش‌کننده بین‌المللی این اثر، در دو سانس از جمله؛ در ساعت 17 روز پنجشنبه 27 آبان ماه جاری (18 نوامبر 2021) در سالن سینمایی «دهوک مول» و همچنین در ساعت 11 قبل از ظهر روز جمعه 28 آبان ماه جاری (19 نوامبر 2021) در سالن سینمایی «دهوک مول» در شهر دهوک در اقليم کردستان به نمایش در می‌آید.
فیلم مستند «نان مقدس» توسط شرکت «تصویر گستر الهه پارسی» (الی ایمیج) به مدیریت الهه نوبخت پخش جهانی می‌شود.
جشنواره بین‌‌‌المللی فيلم «دهوک» که با یاد «یولماز گونای» کارگردان سرشناس برنده جایزه نخل طلای جشنواره بین‌‌المللی فيلم «کن» فرانسه (1982) و با هدف پل ارتباطی میان کارگردان کُرد و کارگردانان سراسر جهان و همچنین ایجاد تبادل فرهنگی میان ملت‌های مختلف دنیا تأسیس شده است؛ با نمایش 94 اثر در قالب فیلم‌های بلند سینمایی، کوتاه و مستند در بخش‌های مختلف رقابتی و غیررقابتی از جمله؛ بخش رقابتی «سینمای جهان»، بخش رقابتی «سینمای کُردی»، «چشم‌انداز سینمای جهان»، «پانورامای سینمای کردستان»، بخش «نمایش ویژه» و ... در روزهای 24 آبان ماه جاری تا یکم آذر ماه (15 تا 22 نوامبر 2021) در سالن «کنگره» دانشگاه دهوک و همچنین در سالن‌های سینمایی مرکز «دهوک مول» در شهر دهوک در اقليم کردستان عراق برگزار می‌شود.
بخش رقابتی اصلی بیست و چهارمین دوره جشنواره بین‌المللی فیلم «‌دین امروز» Religion Today در شهر ترنتو در کشور ایتالیا روی پرده رفت و مورد استقبال تماشاگران و علاقمندان به سینما قرار گرفت و توانست جایزه بهترین مستند این رویداد معتبر سینمایی را تصاحب کند.
«نان مقدس» در آخرین حضور بین‌المللی خود در بخش رقابتی اصلی بیست و چهارمین دوره جشنواره بین‌المللی فیلم «‌دین امروز» در شهر ترنتو در کشور ایتالیا روی پرده رفت و توانست جایزه بهترین مستند این رویداد معتبر سینمایی را تصاحب کند. این رویداد سینمایی، از روزهای ۳۱ شهریور تا ۷ مهرماه امسال (۲۲ تا ۲۹ سپتامبر 2021) در شهر ترنتو در کشور ایتالیا برگزار شد.

نظرات
آخرین اخبار