ڕاجێر واتێرز: لایەنگری بەگوڕوتینی بەهمەن قوبادیم و شانازی دەکەم لەگەڵ «چوار دیوار» هاوکاریم کردووە | فراتاب
کد خبر: 11894
تاریخ انتشار: 19 آبان 1400 - 17:17
راجر واترز: طرفدار پرشور بهمن قبادی هستم و افتخار می‌کنم با «چهار دیوار» همکاری داشته‌ام

فه‌راتاب: "ڕاجێر واتێرز" موزیکزانی ناوداری جیهان لە لاپەڕەی تایبەتی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆیدا نووسی: لایەنگری بەگوڕوتینی بەهمەن قوبادیم و شانازی دەکەم کە لەگەڵ "چوار دیوار" هاوکاریم کردووە.

"ڕاجێر واتێرز" Roger Waters موزیکزانی بەناوبانگی جیهان، هەڵبەستوان، گۆرانیبێژ و ژەنیار بەتوانای بەریتانی و دامەزرێنەری گرووپی موزیکی هەرمانی "پینک فلۆید" Pink Floyd، دوای ئەوە کە ترەیلەری فیلمی سینەمایی "چوار دیوار" لە دەرهێنانی سینه‌ماکاری کورد "بەهمەن قوبادی" لە لاپەڕەی تایبەتی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆیدا بڵاوکردەوە و لە وتارێکی کورتدا نووسی: هەڤاڵی من "بەهمەن قوبادی" فیلمسازی گەورەی کورد، فیلمە نوێیەکەی بە ناوی "چوار دیوار" The Four Walls لە فێستیڤاڵی فیلمی "تۆکیۆ" نمایش کرد. من لە کاتی بڵاوبوونەوەی "ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان" لایەنگری بەگوڕوتینی بەهمەن بووم. شانازی دەکەم کە لەگەڵ "چوار دیوار" هاوکاریم کردووە.

فیلمی سینەمایی "چوار دیوار" لە دەرهێنانی سینەماکاری ناوداری کورد "بەهمەن قوبادی" و لە بەرهەمهێنانی "ڕاجێر واتێرز" موزیکزانی ئه‌فسانه‌یی جیهان بەرهەمی وڵاتی بەریتانیا لە یەکەمین نمایشی خۆیدا لە ڕۆژی سێشەمە 2ی نۆڤەمبەری 2021 لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" سی و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تۆکیۆ" Tokyo لە وڵاتی ژاپۆن چووە سەر پەردەی سینەما و لە لایەن بینەران، ڕه‌خنه‌گران و نووسه‌رانی سینه‌ماییه‌‌وە پێشوازییه‌کی بێوێنەی لێکرا.

 

گزارش به زبان فارسی

فراتاب - منصور جهانی: «راجر واترز» موسیقیدان، ترانه‌سرا، خواننده و نوازنده سرشناس انگلیسی در صفحات اجتماعی خود نوشت: طرفدار پرشور بهمن قبادی و آثار سینمایی‌اش هستم و افتخار می‌کنم که با «چهار دیوار» همکاری داشته‌ام.
راجر واترز» Roger Waters موسیقیدان، ترانه‌سرا، خواننده، نوازنده مطرح انگلیسی و بنیان‌گذار گروه موسیقی «پینک فلوید» Pink Floyd، به مناسبت انتشار تریلر فیلم سینمایی «چهار دیوار» The Four Walls به کارگردانی بهمن قبادی در صفحات اجتماعی خود در اینستاگرام، فیسبوک و تویتر، این تریلر را منتشر کرد و در مطلب کوتاهی هم نوشت: دوست من بهمن قبادی، فیلمساز بزرگ کُرد، فیلم جدیدش «چهار دیوار» را در جشنواره فیلم توکیو به نمایش گذاشته است. من از زمان اکران فیلم سینمایی «زمانی برای مستی اسب‌ها» طرفدار پرشور بهمن بودم. افتخار می‌کنم که با «چهار دیوار» همکاری داشته‌ام.
فیلم سینمایی «چهار دیوار» آخرین ساخته بهمن قبادی، به تهیه‌کنندگی «راجر واترز» اسطوره موسیقی جهان، محصول کشورهای ترکیه و انگلستان و با بازی امیر آقایی و تعدادی از بازیگران سرشناس ترکیه در نخستین اکران جهانی خود در بخش «مسابقه اصلی» سی و چهارمین دوره جشنواره بین‌المللی فیلم «توکیو» Tokyo در کشور ژاپن روی پرده ‌رفت و مورد استقبال بی‌نظیر تماشاگران، منتقدان و نویسندگان سینمایی قرار گرفت.

نظرات
آخرین اخبار