کد خبر: 11888
تاریخ انتشار: 15 آبان 1400 - 12:05
دو جایزه دوازدهمین جشنواره فیلم کُردی «هامبورگ» به سینماگران ایرانی تعلق گرفت

فه‌راتاب: مەنسوور جیهانی ـ هه‌ڵبژێردراوانی دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "هامبۆرگ" لە شاری هامبۆرگ لە وڵاتی ئەڵمانیا ده‌ستنیشانکران.

دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "هامبۆرگ" Hamburg بە بەرپرسیاریی "یاسیر ئیرمەک" Yasir Irmak و لە لایەن ڕەوەندیی کوردیی لە وڵاتی ئەڵمانیا و بە نمایشی 42 بەرهەم لە سینەماکارانی کورد و وڵاتانی بیانی لەوانە: 4 فیلمی سینەمایی، 10 بەڵگەفیلم، 24 کورتە فیلمی چیرۆکی و ئەنیمەیشنی و هەروەها 4 فیلم لە بەشی "تایبەت بە منداڵان" لە ڕۆژانی 28ی ئۆکتۆبەر تا 3ی نۆڤەمبەری 2021 لە سینەماکانی "کینۆ" Kino، "زیسە" Zeise و 3001 لە شاری هامبۆرگ لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو و هه‌ڵبژێردراوانی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه ده‌ستنیشانکران.
ناوی فیلمه ‌براوه‌کانی دوازدەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "هامبۆرگ" بریتین له:
ـ خه‌ڵاتی یه‌که‌م به کورتە فیلمی "پەڵە" The STAIN لە دەرهێنانی "شۆڕش وەکیلی" به‌خشرا.
ـ خه‌ڵاتی دووهه‌م به کورتە فیلمی "قەرەنتینە" Qurantine لە دەرهێنانی "محەمەدڕەزا ئەردەڵان" پێشکه‌شکرا.
ـ خه‌ڵاتی سێیه‌م به کورتە فیلمی "کۆدی ئاواتەکان" Cudi of the Wishes لە دەرهێنانی "سەهیم ییلدیز" Semiha Yıldız به‌خشرا.
ـ خه‌ڵاتی لێژنه‌ی دادوه‌رانیش به کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی "دەسپێی دووبارە" Starting Over لە دەرهێنانی "ئەوین بەرازی" Evin Berazi پێشکه‌شکرا.
له دوازدەیەمین خولی خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "هامبۆرگ" ڕێزیی تایبه‌ت لە سینەماکاری کورد ڕەوانشاد "ڕەحیم زەبیحی" گیرا و تیایدا بەڵگەفیلمی بڵندی "نانی پیرۆز" Holy Bread دوایین به‌رهه‌می ئه‌م فیلمسازه بانه‌ییه‌ لە بەرهەمێهنانی سینەماکاری کورد "توورەج ئەسڵانی" و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "مادمووڤی" MAAD Movie نمایشکرا و هه‌ندێک له هه‌ڤاڵانی ئه‌م فیلمسازه کۆچکردووه و چه‌ندین سینه‌ماکاری کوردیش سه‌باره‌ت به کاسایه‌تی زەبیحی هاتنه ئاخاوتن.

متن گزارش به زبان فارسی

فراتاب - منصور جهانی: برندگان دوازدهمین دوره جشنواره فیلم کُردی «هامبورگ» در کشور آلمان معرفی شدند و سینماگران ایرانی جوایز اول و دوم این رویداد سینمایی را از آن خود کردند.

دوازدهمین دوره جشنواره فیلم کُردی «هامبورگ» Hamburg با مدیریت «یاسر ایرمک» Yasir Irmak و توسط کُردهای مقیم کشور آلمان؛ با یاد و بزرگداشت زنده‌یاد رحیم ذبیحی فیلمساز فقید بانه‌ای و با تمرکز بر آثار سینماگران کُردستان ایران، با اکران 42 اثر، شامل؛ 4 فیلم سینمایی، 10 فیلم مستند، 24 فیلم کوتاه داستانی و انیمیشنی و همچنین 4 فیلم در بخش «ویژه کودکان و نوجوانان» از ساخته‌های سینماگران کُرد، از روزهای 6 تا 12 آبان ماه جاری (28 اکتبر تا 3 نوامبر 2021) در سینماهای «کینو» Kino، «زیسه» Zeise و 3001 در شهر هامبورگ در کشور آلمان برگزار شد و از طرف اعضای هیئت داوران، برندگان این رویداد سینمایی معرفی شدند.
اسامی برگزیدگان دوازدهمین دوره جشنواره فیلم کُردی «هامبورگ» عبارتند از:
ـ جایزه اول به فیلم کوتاه «لکه» به کارگردانی «شورش وکیلی» از ایران تعلق گرفت.
ـ جایزه دوم به فیلم کوتاه «قرنتینه» Qurantine به کارگردانی «محمد رضا اردلان» از ایران اهدا شد.
ـ جایزه سوم به فیلم کوتاه «کودی آرزوها» Cudi of the Wishes به کارگردانی «سهیم ییلدیز» Semiha Yıldız از ترکیه تقدیم شد.
ـ جایزه ویژه هیئت داوران نیز به فیلم کوتاه انیمیشنی «شروع دوباره» Starting Over به کارگردانی «ئه‌وین به‌رازی» Evin Berazi فیلمساز روژئاوا و ساکن دانمارک هدا شد.
در دوازدهمین دوره جشنواره فیلم کُردی «هامبورگ» بزرگداشتی برای زنده‌یاد رحیم ذبیحی برگزار شد و در آن، فیلم مستند «نان مقدس» (نانی پیروز) Holy Bread آخرین اثر این فیلمساز فقید کردستانی، به تهیه‌کنندگی تورج اصلانی و محصول کمپانی سینمایی «ماد مووی» MAAD Movie روی پرده ‌رفت و تعدادی از دوستان و همکاران روانشاد ذبیحی و همچنین شماری از سینماگران کُرد، در مورد شخصیت و جایگاه هنری این کارگردان، سخنانی ایراد کردند.

بازنشر این مطلب با ذکر منبع «فراتاب» بلامانع است

 

نظرات
آخرین اخبار