په‌یامی وه‌زیری فه‌رهه‌نگی ئێران بۆ سی‌وهه‌شته‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران | فراتاب
کد خبر: 11869
تاریخ انتشار: 3 آبان 1400 - 11:06

فه‌راتاب: له‌ ده‌قی په‌یامی "محه‌مه‌د مێهدی ئیسماعیلی" وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی بۆ سی‌وهه‌شته‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران هاتووه‌:

"هونه‌ر، سه‌رله‌نوێ خولقاندنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌یه‌ و ئه‌ندێشه‌یه‌ک که‌ به‌ راسته‌قینه‌ی ژیانه‌وه‌ نه‌له‌کێندرێت، دره‌ختێکی بێ ریشه‌یه‌. هونه‌ر، راپۆڕتی رووداوه‌ و هونه‌رمه‌ند، دانه‌ر و پشکێنه‌رێکی رێگاخۆشکه‌ره‌. پلان و داڕێژه‌یه‌کی نوێ که‌ هونه‌رمه‌ند له‌ راسته‌قینه‌ به‌دی ده‌هێنێت، ئاوێنه‌یه‌که‌ له‌ به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگا و سینه‌ما هونه‌رێکی ستراتێجی، هونه‌رێکی به‌رز و راگه‌یاندنێکی کاریگه‌ری دانه‌ر، به‌بڕشت و خێرایه‌.
خاوه‌ن واژۆی تایبه‌تی خۆیه‌تی و له‌ سه‌رده‌می ئێستادا ناسێنه‌ری مێژوو، فه‌رهه‌نگ و که‌لتوور و شارستانییه‌تی وڵاتانه‌.
کورته‌ فیلم، ده‌ستپێکه‌ری جووڵانه‌وه‌ سازێنه‌ر و به‌هره‌ده‌ره‌کانه‌ و فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران پێگه‌ و سه‌کۆی به‌ڕچاوی مه‌عنه‌ویه‌ت و ئه‌خلاق له‌ که‌شوهه‌وای گشتیی کۆمه‌ڵگادا بووه‌ و له‌به‌ر هۆکاری په‌یوه‌ندیی پاڵ به‌ پاڵ و زۆر نزیکی له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ و نوێخوازی وڵات، ئاسۆی روانینی ئه‌و ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای تێڕوانینێکی نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشگێڕانه‌ بێت و ئه‌مڕۆ له‌ دووهه‌مین هه‌نگاوی شۆڕشدا، به‌ ئاماده‌بوونی نه‌وی تازه‌، به‌رپرسیار، کارامه‌ و لێزان، زانا و پڕ له‌ ئه‌نگێزه و هیوا ده‌بێته‌‌ هۆی پشکوتن و گه‌شه‌ و باڵا کردنی فه‌رهه‌نگی ئێرانی ئیسلامی و ره‌خسێنه‌ری بواری شارستانییه‌تی نوێی ئیسلامی. ‌
به‌ لێکدانه‌وه‌ و ڕاڤه‌ی رێبه‌ری ژیری شۆڕش "هونه‌ری سینه‌ما به‌بێ گومان هونه‌رێکی به‌رز و باشترینه‌"؛ سینه‌ما نه‌ک به‌ ته‌واوی زاڵه‌ به‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌دا به‌ڵکوو هیچ ئامرازێکی گێڕانه‌وه‌ تا ئێستا له‌ نێو ئه‌م شێوازه‌ هونه‌ریانه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ و راستییه‌کان، تا به‌ ئه‌مڕۆکه‌ به‌م کارامه‌یی و لێهاتووییه‌ نه‌هاتووه‌ و هونه‌رێکی پێچ‌دراو و دژوار و به‌رز و پێشکه‌وتووه‌.
بۆ هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماکارانی وڵاته‌که‌م، ئێرانی خۆشه‌ویست، سه‌رکه‌وتن و سه‌ربه‌رزی ئاواته‌خوازم."

نظرات
آخرین اخبار