دادوەرانی بەشی سیناریۆی یەکەمین فێستیڤاڵی فیلم، سیناریۆ و وێنەی «لاو» دیاریکران | فراتاب
کد خبر: 11849
تاریخ انتشار: 17 مهر 1400 - 10:55
داوران بخش فیلمنامه نخستین دوره جشنواره فیلم، فیلمنامه و عکس «لاو» معرفی شدند

 

فه‌راتاب - مەنسوور جیهانی: "جابر قاسمعەلی" و "محەمەدڕەزا گەوهەری" لە سیناریۆنووسانی ناودار و بەئەزموونی سینەمای ئێران؛ وەکوو ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی سیناریۆی یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلم، سیناریۆ و وێنەی "لاو" دەستنیشانکران.

لە پێناو ناساندن و بردنەسەرێی ئاستی سیناریۆنووسی ناوچەکە، ڕێکخراوەی فیلمسازی "لاوان فیلمی موکریان" بە بەرپرسیاریی "ئیبڕاهیم سەعیدی" سینەماکاری ناودار و بەرئەزموونی کورد، هەوڵیداوە کە یەکەمین خولی پێشبڕکێی سیناریۆنووسی کورتە فیلم لە نێوان سیناریۆنووسانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و کوردستان لە شاری مەهاباد بەڕێوەببات.
ئەم پێشبڕکێیە بڕیاروابوو کە بە ناونیشانی یەکێک لە بەشە سەرەکییەکانی فێستیڤاڵی فیلم، سیناریۆ و وێنەی "لاو" بەڕێوەبچێت، بەڵام بە هۆی باروودۆخی نالەبار و هەروەها بەربەستەکانی ڕێکارە تەندروستییەکانی کۆڕۆنا، ئەم بەشە بە شێوەی سەربەخۆ و پێش لە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی فیلم، سیناریۆ و وێنەی "لاو" بەڕێوەدەچێت.
بە لەبەرچاوگرتنی هەمووی ئەمانە، بانگەوازی ئەم ڕووداوە هونەرییە لە بەهاری ئەمساڵدا بڵاوکرایەوە و بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانی ڕێکخراوەی فیلمسازی "لاوان فیلمی موکریان"؛ بە گشتیی 92 سیناریۆی کورت، لە لایەن سیناریۆنووسانی ناوچەکە ڕوانەی نووسینگەی فێستیڤاڵ کرا کە لە نێوانیاندا لە لایەن لێژنەی هەڵبژاردنی ڕێکخراوەی لاوان فیلمەوە 12 سیناریۆی بەرچاو، دەستنیشانکران و چوونە قۆناغی کۆتایی دادوەرییەوە.
لە قۆناغی کۆتایی دادوەریی بەرهەمەکاندا هەوڵدراوە کە مامۆستایانی بیرمەند و پسپۆڕی بواریی سیناریۆنووسی ئێران، بەرپرسیارییەتی هەڵبژاردنی سیناریۆی سەرکەوتووی ئەم فێستیڤاڵەیان لە ئەستۆدابێت و لەم پێناوەدا "جابر قاسمعەلی" و "محەمەدڕەزا گەوهەری" لە سیناریۆنووسانی ناودار و بەئەزمووی سینەمای ئێران؛ بەرهەمەکانی ئەم خولەی فێستیڤاڵ هەڵدەسەنگێنن.
لە پێناو هاندانی سیناریۆنووسانی لاوی ناوچەکەدا لە لایەن ڕێکخراوەی فیلمسازی "لاوان فیلمی موکریان" خەڵاتی سیناریۆی سەرکەوتووی ئەم خولە، بەشداریی لە قۆناغی بەرهەمهێنان و هەروەها سازکردنی سیناریۆی هەڵبژاردە لەبەرچاو گیراوە.
بڕیاروایە کە سیناریۆکانی دەستنیشانکراویی کۆتایی لە لایەن لێژنەی هەڵبژاردنەوە لە پێناو باشتربوونی بەرهەمەکاندا، لە کارگەیەکی کارای سیناریۆنووسیدا لە ڕێکخراوەی فیلمسازی "لاوان فیلمی موکریان" بەشداریان پێبکرێت.

 

فراتاب - منصور جهانی: جابر قاسمعلی و محمد رضا گوهری از فیلمنامه‌نویسان سرشناس سینمای ایران؛ به عنوان اعضای هیئت داوران بخش فیلمنامه نخستین دوره جشنواره فیلم، فیلمنامه و عکس «لاو» (جوان) معرفی شدند.
در جهت شناسایی استعدادها و ارتقاء سطح فیلمنامه‌نویسی منطقه، مؤسسه فیلمسازی «لاوان فیلم مکریان» با مدیریت ابراهیم سعیدی کارگردان و تدوین‌گر باتجربه مهابادی؛ اقدام به برگزاری اولین دوره مسابقه فیلمنامه‌نویسی فیلم کوتاه در میان فیلمنامه‌نویسان استان‌های آذربایجان غربی و کردستان نموده است.
این مسابقه قرار بود به عنوان یک از بخش‌های اصلی جشنواره فیلم، فیلمنامه و عکس «لاو» (جوان) برگزار شود، ولی به دلیل شرایط سخت و همچنین محدودیت‌های کورونایی این بخش، به صورت مستقل و قبل از برگزاری جشنواره فیلم، فیلمنامه و عکس «لاو» برگزار خواهد شد.
لذا طی فراخوانی که در بهار امسال منتشر شد، علی‌رغم انتظارات مؤسسه فیلمسازی «لاوان فیلم مکریان»؛ در مجموع، ۹۲ فیلمنامه کوتاه، از سوی فیلمنامه‌نویسان منطقه، به دبیرخانه جشنواره ارسال شد که از میان آنها توسط هیئت انتخاب مؤسسه «لاوان فیلم» تعداد ۱۲ فیلمنامه برتر، انتخاب و به مرحله نهایی داوری معرفی شدند.
در مرحله داوری آثار نهایی سعی بر آن بوده تا اساتید با دانش و متخصص فیلمنامه‌نویسی سینمای ایران، مسئولیت برگزیدن فیلمنامه برتر جشنواره را بر عهده داشته باشند، در این راستا جابر قاسمعلی و محمدرضا گوهری از فیلمنامه‌نویسان نام‌آشنای سینمای ایران؛ آثار این دوره از جشنواره را داوری می‌کنند.
در جهت تشویق فیلمنامه‌نویسان جوان منطقه، از طرف مؤسسه فیلمسازی «لاوان فیلم مکریان» جایزه فیلمنامه برتر این دوره، مشارکت در تولید و ساخت فیلمنامه مذکور در نظر گرفته شده است.
همچنین قرار است که فیلمنامه‌های انتخاب شده نهایی از سوی هیئت انتخاب هم در جهت بهترشدن آثار، در یک کارگاه عملی فیلمنامه‌نویسی در مؤسسه «لاوان فیلم» شرکت داده شوند.

نظرات
آخرین اخبار