سنندجی‌ها در تکاپوی برگزاری جشنواره بین اللملی تکنوازی «آبیدر» | فراتاب
کد خبر: 11840
تاریخ انتشار: 5 مهر 1400 - 10:55
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ژەنیاریی «ئاویەر»

فه‌راتاب: شاری سنە کە لەلایەن ڕێکخراوەی یوونێسکۆوە وەک شاری داهێنەری مۆسیقا ناسێندراوە، بە هەوڵ و یارمەتی هەندێک لە هونەرمەندان و مۆسیقارانی ئەم شارە، دەیهەوێت بە شێوەی وەرزی فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی ژەنیاری بەڕێوەبەرێت. شایانی ئاماژەیە ئەم فێستیڤاڵە هەر وەرزێکی ساڵی بۆ ئامێرێکی تایبەتی ژەنیاری تەرخان کردوە. لەم فێستیڤاڵەدا ژەنیارانی سەرانسەری جیهان بۆیان هەیە لە وەرزی تایبەتی ئامێری ژەنیاریاندا بەشداری بکەن. یەکەمین وەرزی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵیش بۆ ئامێری نەرمە نای (دووک، باڵابان و...) تەرخان کراوە و لەباونگەوازەکەیدا داوا لە ژەنیارانی سەرانسەری جیهان دەکرێت بەشداری لەم ڕووداوە فەرهەنگییە بکەن.
مەبەست لە بەڕێوەبردنی وەها فێستیڤاڵێک گۆڕینەوەی ئەزموون و ئاشنایی هونەرمەندگەلی جیهانی لەگەڵ یەکە و هەوڵێکە بۆ ناساندنی ژەنیارانی کورد لە ئاستی جیهانیدا. ئامانجی ئەم فێستیڤاڵە لایەنگری لە پێوەندییە کلتوورییەکانی سەرانسەری جیهانە و دەروازەیەکە بۆ دەستەبەرکردنی وتووێژی فەرهەنگی. شارەوانی شاری سنە بە هاوکاری ئەنجوومەنی مۆسیقای کوردستان، زانکۆ کوردستان، ڕێکخراوەی پەروەردەیی تۆوسەعەی دانش و هەروەها دایرەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادیی پارێزگای کوردستان ئەم فێستیڤاڵە بەڕێوە دەبات.
بۆ بەشداری لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی "ئاویەر" کە تایبەت بە ئامێری (نەرمە نای)ـیـە هەتا ۲۳ی ڕەزبەر ١٤٠٠ دەرفەت هەیە، بۆ بەشداربوون نموونەی ژەنیاری خۆتان لەگەڵ فۆڕمی داخوازی، بۆ ئیمەیلی نووسینگەی شاری داهێنەری سنە کە لەسەر پۆستەر و هەروەها فۆڕمی فێستیڤاڵ هاتووە بەڕێ بکەن.
کاتی هەڵسەنگاندن و داوەری بەرهەمەکان ڕۆژی ٣٠ی مانگی ڕەزبەرە.
ڕێکەوتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵ ٨ی خەزەڵوەرهاوکات لەگەڵ ڕۆژی سیهەمی ئۆکتۆبر، ساڵوەگەڕی ناوزەدکردنی شاری سنە وەک شاری داهێنەری مۆسیقا لەلایەن ڕێکخراوەی یوونێسکۆیە. شایانی ئاماژەیە ئەم خولە بەهۆی پەتای کۆڕۆنا بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت. بۆ زانیاری زاتر سەردانی ماڵپەڕی شاری داهێنەری سنە بکەن.

 

سنندج، شهر خلاق موسیقی یونسکو با همت جمعی از هنرمندان و اساتید موسیقی شهر سنندج در نظر دارد به طور فصلی جشنواره بین المللی تکنوازی را برگزار کند. شایان ذکر است که هر فصل از برگزاری جشنواره به یک ساز تخصصی اختصاص می یابد. در این جشنواره همه نوازندگان سراسر جهان می توانند شرکت کنند و به اجرای ساز تخصصی خود بپردازند. در اولین فصل برگزاری این جشنواره، ساز نرمه نای (دودوک، بالابان و ... ) در نظر گرفته شده است و طی فراخوانی از همه نوازندگان ایران و جهان و شهرهای خلاق شبکه دعوت به عمل آمده است تا در این جشنواره شرکت کنند.
هدف از اجرای این فستیوال انتقال تجارب و دانش موسیقایی ملل مختلف با همدیگر است و معرفی هر چه بیشتر هنرمندان و نوازندگان موسیقی کوردی در سطح ملی و بین اللملی است. اهداف فستیوال در راستای تقویت روابط فرهنگی و گفتگوی فرهنگی بین ملت ها و فرهنگ ها عنوان شده است. شهرداری سنندج با همکاری علمی و اجرایی انجمن موسیقی کردستان، دانشگاه کردستان، موسسه آموزش عالی توسعه دانش و اداره کل فرهنگ و ارشاد اسلامی استان برگزارکنندگان این رویداد هستند.
علاقمندان به شرکت در اولین فصل جشنواره "ئاویه‌ر" که این دوره با محوریت ساز نرمه‌نای ( دودوک و بالابان) است و تا ۲۳ مهر ماه 1400 فرصت دارند تا نمونه آثار خود را به دبیرخانه شهرخلاق سنندج از طریق آدرس ایمیل شهر خلاق سنندج که بر روی پوستر و فرم درخواست درج شده، ارسال فرمایند.
موعد بررسی و داوری آثار تا تاریخ 30 مهر می باشد.
تاریخ برگزاری اختتامیه فستیوال 8 آبان 1400 مصادف با سی ام اکتبر سالگرد الحاق سنندج به شبکه شهرهای خلاق یونسکو می باشد و به دلیل شرایط پاندمی این فستیوال به صورت مجازی و آنلاین برگزار می گردد. برای اطلاعات بیشتر به وبسایت شهر خلاق سنندج مراجعه فرمائید.

https://sanandajcreativecity.ir/en/festival-of-awyar/

نظرات
آخرین اخبار