بڵاوبوونه‌ی په‌تای کۆڕۆنای جۆری دێڵتا نمایشی فیلمی سینەمایی «بێ‌نیشتمان»ی دواخست | فراتاب
کد خبر: 11726
تاریخ انتشار: 31 تیر 1400 - 14:23
شیوع کرونای نوع دلتا در عراق اکران سراسری «بی سرزمین» تورج اصلانی را به تعویق انداخت

فه‌راتاب - مەنسوور جیهانی: بڵاوبوونه‌ی په‌تای ڤایرۆسی کۆڕۆنای جۆری دێڵتا، نمایشی تایبه‌ت و ڕێوڕه‌سمی فه‌ڕشی سووریی فیلمی سینەمایی "بێنیشتمان" له ده‌رهێنانی "توورج ئەسڵانی" لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخست.

بڕیاروابوو ڕێوڕه‌سمی ده‌ستپێکردن و فه‌ڕشی سوور و هه‌روه‌ها یه‌که‌مین نمایشی فیلمی سینەمایی "بێنیشتمان" Landless لە نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد "توورج ئەسڵانی"، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد مووڤی" MAAD Movie، بەرهەمی هاوبەشی "ڕەز هەڵکەوت ڕەشید" بە بۆنه‌ی جەژنی قوربان؛ به ئاماده‌بوونی ئه‌که‌ته‌‌ره‌کان و هه‌ندێک له ستافی سه‌ره‌کی ئه‌م فیلمه کوردییه، کاتژمێر ٧ی ئێوارێی
یه‌که‌مین ڕۆژی جه‌ژن واتە ڕۆژی سێشه‌مه 20ی جوولای 2021 له "سیتی سینه‌ما" له شاری سلێمانی پێته‌ختی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌بچێت که به هۆی ده‌رکردنی ڕێکاریی پەیوەست بە خۆپارێزی لە کۆرۆنا له هەرێمی کوردستان و سه‌رتاسه‌ری عێراق له ڕۆژانی جەژنی قوربان، ڕێوڕه‌سمی ئه‌م‌ به‌رهه‌مه سینه‌ماییه و به‌رنامه‌ی نمایشه گشتییه‌کانی بۆ کاتێکی نادیار دواکه‌وت.

به‌رنامه‌یه‌کی چڕرپڕ و تۆکمه له لایه‌ن ستافی بڵاوکردنه‌وه‌ی فیلمی سینەمایی "بێنیشتمان" له وڵاتی عێراق داندرابوو و بڕیاروابوو نمایشی سه‌رتاسه‌ری ئه‌م‌ به‌رهه‌مه سینه‌ماییه له ڕۆژی جەژنی قوربان لە سینەما جۆراوجۆره‌کانی هەرێمی کوردستان ده‌ست پێبکات و لە درێژەشدا لە سینەماکانی شارەکانی دیکەی وڵاتی عێراقیش پەخش بکرێت؛ که وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، به هۆی بڵاوبوونه‌ی په‌تای ڤایرۆسی کۆڕۆنای جۆری دێڵتا، پێش نمایشی ئه‌م فیلمه کوردییه‌ی گرت و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه په‌خشه‌که‌ی بۆ کاتێکی نادیار دواکه‌وت. که له داهاتوودا به‌رنامه‌ی نمایشه‌‌که‌ی به ئاگاداریی هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما له هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاده‌گه‌یێندرێت.

لە "بێنیشتمان"دا تێکه‌ڵاوێک له ستافی پیشه‌گه‌ڕ له وڵاتانی ئێران، تورکیا، سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان به‌شدارن و کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی ئه‌م ناوچانه بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی و فارسی لەگەڵ "هانی موجتەهیدی" گۆرانیبێژی ناوداری کوردی دانیشتووی وڵاتی ئه‌ڵمانیا تیایدا ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: شوان عەتووف، جاهیت شاهین یاڵچین، بوڵەنت کاسێر، ڕێکێش شەهباز، بەنگین عەلی، بەڕۆژ ئاکرەیی، نارین محەمەدی، فرمێسک ڕەحیم زادە، هاکار عەبدوالقادر محەمەد، تەها عەبدوالکەرەم ئەبووبەکر، ڕواڵ ناڤگوندی، ئاسۆ ڕەفیق، هەورامان و چەندین ئەکتەری دیکە.

 

متن خبر به فارسی

شیوع کرونای نوع دلتا در عراق اکران سراسری «بی سرزمین» تورج اصلانی را به تعویق انداخت

منصور جهانی ـ شیوع ویروس کرونای نوع دلتا در کشور عراق؛ اکران سراسری و مراسم فرش قرمز فیلم سینمایی «بی سرزمین» سومین ساخته بلند تورج اصلانی در سالن «سیتی سینما» در شهر سلیمانیه را به تعویق انداخت.
قرار بود مراسم افتتاحییه، فرش قرمز و نخستین اکران فیلم سینمایی «بی سرزمین» (بینیشتمان) Landless به نویسندگی، کارگردانی و تهیه‌کنندگی تورج اصلانی، تولید کمپانی سینمایی «ماد مووی» MAAD Movie و محصول مشترک «ره‌ز هه‌لکه‌وت ره‌شید» Raz Halkawt Rashid از اقلیم کردستان عراق؛ به مناسبت عید سعید قربان و با حضور بازیگران و دیگر عوامل اصلی تولید این اثر، در ساعت 19 دیروز سه‌شنبه 29 تیر ماه جاری (20 جولای 2021) در «سیتی سینما» در شهر سلیمانیه پایتخت فرهنگ و هنر اقلیم کردستان برگزار ‌شود، که به دلیل اعمال محدودیت‌های جدید کرونایی در عراق و اقلیم کردستان در ایام تعطیلات عید قربان، این مراسم و برنامه اکران عمومی این اثر سینمایی به تعویق افتاد.
برنامه‌های منظم و دقیقی توسط تیم پخش‌کننده فیلم سینمایی «بی سرزمین» در عراق صورت گرفته بود و قرار بود اکران سراسری این اثر سینمایی از روز عید قربان، در سینماهای شهرهای مختلف اقلیم کردستان آغاز شود و در ادامه، در سینماهای دیگر شهرهای عراق روی پرده برود که وزارت کشور حکومت اقلیم کردستان، به دلیل شیوع ویروس کرونای نوع دلتا در این کشور؛ از اکران این اثر سینمایی جلوگیری کرد و به همین دلیل، نمایش آن به زمان دیگری موکول شد که در آینده، برنامه‌های آن به اطلاع عموم مردم در عراق و اقلیم کردستان خواهد رسید.
در «بی سرزمین» سومین ساخته بلند تورج اصلانی، ترکیبی از عوامل حرفه‌ای از کشورهای ایران، ترکیه، سوریه و اقلیم کردستان عراق حضور دارند و بازیگران سرشناسی از این مناطق به چهار زبان کُردی، ترکی، عربی و فارسی در کنار «هانی مجتهدی» خواننده سرشناس کُرد مقیم کشور آلمان به هنرنمایی پرداخته‌اند، از جمله: شوان عطوف، جاهیت شاهین یالچین، بولت کاسِر، ریکیش شهباز، بنگین علی، به‌روژ ئاکره‌یی، نارین محمدی، فرمیسک رحیم‌زاده، هاکار عبدالقادر محمد، طاها عبدالکرم ابوبکر، روال نافگوندی، ئاسو رفیق، هورامان و ... .

 

بازنشر این مطلب با ذکر منبع «فراتاب» بلامانع است

 

نظرات
آخرین اخبار